كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له پیكابه به‌هێزه‌كانی نمایش كرد، كه وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات ئه‌و پیكابه جیاواز له جۆره‌كانی پێشووتری له‌ڕووی بۆدییه‌وه زۆر گه‌وره‌یه و دیزاینه‌كه‌یشی زۆر جوانتره كه به تاكۆمای زه‌به‌لاح ناسراوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا پیكابێكی به‌ناوی "Tacoma"ی نمایش كرد، ئه‌و پیكابه به‌شێوازێكی زۆر باش و پته‌و دروست كراوه كه ئه‌ندازیارانی میكانیكی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر 10 خاڵ نۆ خاڵیان داوه‌تێ له‌ڕووی هێز و سه‌لامه‌تییه‌وه و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌وه.
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی تهیبهتمهندییهكانی ئه‌و پیكابه‌وه ده‌ڵێ، پیكابی تاكۆما هێزێكی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌رێكی 3.6 لیتری بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ دابین ده‌كات كه هێزه‌كه‌ی 650 ئه‌سپ تێپه‌ڕ ده‌كات، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی 45 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.