بۆ جارێكی تریش فه‌یسبووك به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه رووبه‌رووی گله‌یی به‌رهێنه‌رانی ده‌بێته‌وه و وا له به‌شیك له‌و به‌كارهێنه‌ران كرد هه‌ژماره‌كانیان بسڕنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" ئابرووچوونێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی پێ كردووه، به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه كه تووشی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بوو، له‌م ماوه‌ی پێشوودا چه‌ندان هه‌ژمار كه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان داناوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا چووه‌ته ناو "دۆكیۆمێنتی" هه‌موو یوزه‌ره‌كانی تره‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كێشه بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان دروستبێت و ژماره‌ی تایبه‌تیان بچێته ناو تۆڕی جیهانییه‌وه و هه‌موو كه‌سێك بیبینێت.
نه‌ك ته‌نیا ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان به‌ڵكو ئه‌و زانیاریانه‌یش بڵاو بوونه‌ته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌ی دایناوه، وه‌ك "ناو، رۆژی له‌دایكبوون، شوێنی ژیان، ره‌گه‌ز و باری ژیانیش" ئه‌مه وای له به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌ران كردووه هه‌ژماره‌كانیان بسڕنه‌وه و سكاڵا له‌سه‌ر فه‌یسبووك تۆماربكه‌ن و ئابرووی تۆڕه‌كه به‌رن،
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.