كاتێك هه‌وڵده‌ده‌ی له‌باره‌ی ئهتهكێتهوه بزانیت و بیر بكه‌یته‌وه، ڕه‌نگه ته‌نیا جلوبه‌رگ و شێوازی جووڵه و قسه و ڕووخسار به زۆری باسی لێوه بكرێ، به‌ڵام شاره‌زایانی ئه‌و بواره، ڕه‌فتار و كردار به گرنگتر له‌وانه ناو ده‌به‌ن، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن و ژیننامه "سی ڤی" خۆیان ڕه‌وانه‌ی كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كان كردووه و ده‌چنه یه‌كه‌م دیدار بۆ وه‌رگرتنیان له كارێكی نوێ، شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕه‌وشت و ئه‌ته‌كێتی كار زۆر گرنگتره له ده‌وڵه‌مه‌ندی سیڤییه‌كان، بۆیه به وردی باس له‌و پرسه ده‌كه‌ن و داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن زۆر گرنگی به‌م لایه‌نه بده‌ن.
ڕه‌وشت و ئه‌ته‌كێتی كاركردن، به كرۆكی ئه‌و خواستانه داده‌نرێ، كه خاوه‌ن كار له كارمه‌نده‌كانی ده‌خوازێت، زۆرجار دوو كه‌س سی ڤی پێشكه‌شی كارێك ده‌كه‌ن و تواناكانیان وه‌كو یه‌كتره، به‌ڵام دواجار یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێری و لای ئه‌وه‌ی دووه‌م هه‌میشه نیشانه‌یه‌كی پرسیار دروست ده‌بێ، كه بۆچی ئه‌و دیاریی نه‌كراوه، له كاتێكدا هه‌موو توانا و مه‌رجه‌كانی تێدا بوو، بێگومان ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌وشت و
ئه‌ته‌كێتی كاركردن.
كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به دوای كه‌سی شاره‌زا ده‌گه‌ڕێن، هاوكات كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تریشیان هه‌یه، له هه‌موو گرنگتر ڕه‌وشت و ئه‌ته‌كێتی كاركردنه، چونكه زۆر كه‌س توانای كاركردنیان هه‌یه و پسپۆری و شاره‌زاییان له بواره جۆراوجۆره‌كان هه‌یه، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه كارمه‌ند و ده‌توانن كاره‌كه زیاتر پێش بخه‌ن و ببن به سه‌رچاوه بۆ كارمه‌نده‌كانی تریش تا چاویان لێ بكه‌ن و زۆرتر كار بكه‌ن و دواجار قازانجی زیاتر بۆ كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
كه‌واته ئه‌ته‌كێت و ڕه‌وشتی كاركردن چییه، كاتێك تۆ ده‌چیته شوێنی كاركردن، یان دیداری یه‌كه‌مت، هه‌میشه خۆت به ته‌واوی بناسێنه نه‌ك ته‌نیا ناوی یه‌كه‌م و ئاساییت، چونكه ئه‌مه شوێنێكی فه‌رمی و كاركردنه، نه‌ك قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆستێك یان كه‌سێك كه له بازاڕ تووشی ده‌بیت و پرسیاری شتێكت لێ ده‌كات، ده‌بێ به وردی جیاوازی ئه‌مه بكه‌یت، كاتێك تۆش كارمهندیت و كه‌سێكی تازه دێته شوێنی كاره‌كه‌ت به‌هه‌مانشێوه به ناوی ته‌واوی خۆت، خۆتی پێ بناسێنه، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی ڕژدی كارمه‌نده‌كان له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی فه‌رمی ده‌رده‌خه‌ن و كۆمپانیاكان زۆر هۆگری ئه‌م جۆره كارمهندانهن.
هه‌میشه بێ جوڵه مه‌مێنه‌وه و خه‌ریكی دانیشتن مه‌به، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت دانیشتنه له‌سه‌ر كورسی و مێزێك له‌به‌رده‌مته، وه‌ك په‌یكه‌رێك دامه‌نیشه كه خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌ی بێت، یان كۆمپیوته‌ر و كاره‌كان ڕایی بكات، پڕ جووڵه و وزه به، ئه‌گه‌ر كاره‌كانت ته‌واو سه‌ردانی هاوكاره‌كانت بكه، داوای یارمه‌تییان پێشكه‌ش بكات، ئه‌گه‌ر پێویستیان پێی هه‌بێت، تۆ ئه‌م كاره ئه‌نجام بده، ئه‌گه‌ریش پێویستیان پێی نه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر كات ده‌ست به‌تاڵ بوویت، بڕۆ پێیان بڵێ، كه هاوكارییان پێویست بێ، تۆ ئاماده‌یت.
زۆر وشه‌ی سوپاس به‌كارمه‌هێنه، هه‌رچه‌نده شوێنی كار زۆر فه‌رمییه، به‌ڵام پێویست ناكات هه‌میشه له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕسته‌یه‌ك گفتوگۆ سوپاس به‌كاربهێنێت، به‌ڵكوو پێویسته به متمانه‌ی ته‌واوه بڕۆیته ناو قووڵایی بابهتهكان و به گرنگییه‌وه ڕاستییه‌كان بخه‌یته ڕوو.
هه‌میشه خواردن و خواردنه‌وه‌كان له چێشتخانه و شوێنی تایبه‌ت بخۆ و بخۆره‌وه، پیاڵه‌ی چا و خۆراكی نیوه‌ڕۆ یان به‌یانیت مه‌به‌ره سه‌ر مێزی كاركردن، به‌ڵكوو له ڕێست بچۆ له چێشتخانه و هۆڵی نانخواردن، یان شوێنی خواردنه‌وه و جگه‌ره‌كێشان، ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م شتانه مه‌خه‌ره سه‌ر مێزی شوێنی كاركردن.
كه‌لوپه‌له كه‌سییه‌كانت، وه‌كو مۆبایل و كلیل و جانتا و پاكه‌ت و هه‌ر شتێكی تر، هیچ كات مه‌یخه‌ره سه‌ر مێزه‌كه‌ت و به به‌رچاوی هه‌مووانه بێت، ئه‌مه نیشانه‌ی ته‌مبه‌ڵی تۆ و بێ ئهتهكێتین، چونكه شوێنی كار بۆ كاره و ناكرێ، كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كان بخه‌یته سه‌ر مێزه‌كه و دیمه‌نێكی ناشرین پێشانی سه‌ردانكه‌ران بده‌یت.
له كۆبوونه‌وه‌كان زۆر پرسیار مه‌كه، كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی كۆمپانیا و دامهزراوهكهته به گرنگییه‌وه به‌شداری بكه و به وردییه‌وه گوێ بگره و ڕێنماییه نوێیه‌كان بنووسه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستیت به پرسیار و ڕوونكردنهوهیش بوو، ئه‌وا دۆخه‌كه له سنوور تێمه‌په‌ڕێنه، كه زۆرترین پرسیار بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی كاره‌كه‌ت بكوژیت.
به‌بێ مۆڵه‌ت و له ده‌رگه‌دان و ئاگادار كردنه‌وه، مه‌چوو بۆ ژووی هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كه كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه نیشانه‌ی ڕێز و ڕه‌وشتی به‌رزی تۆیه، له هاوكاره‌كانت ده‌گریت، به‌ر له‌وه‌ی بچیته ژووره‌كه‌یان ئاگاداریان ده‌كه‌یته‌وه و له ده‌رگا ده‌ده‌یت.
زۆر ته‌له‌فۆن به‌كارمه‌هێنه و ته‌نیا بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست و له‌ناكاو هه‌وڵی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن بده، نه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت گفتوگۆ بكه‌یت و چیرۆك و ڕابردووی خۆتان بۆ یه‌كتر بگێڕنه‌وه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین بێڕێزییه به كۆمپانیاكه‌ی ده‌كه‌یت، له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا حاڵه‌تی ئاوا ڕوو بدات، ده‌سبه‌جێ كارمه‌نده‌كه له كاركردن دوور ده‌خرێته‌وه.
دواجاریش پێویسته پابه‌ندی واده‌ی كاركردن بیت و به ته‌واوی ئه‌و سه‌عاتانه‌ی كار كه بۆ ته‌رخان كراوه، خه‌ریكی كار بیت، نه‌ك كات به‌سه‌ربردن و به‌ڕێكردنی كاته‌كه و به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌مترین به‌رهه‌م، ئه‌مه ئه‌نجامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه و بۆ داهاتوویشتان زۆرترین كێشه‌تان بۆ دروست ده‌كات، چونكه له كۆتایی ده‌بێته نه‌ریتێك له بوونتان و ناتوانن ته‌ركی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له كاری خۆیشتان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ناتوانن هیچ قازانجێك بكه‌ن و به‌رهه‌می زۆرتر له ڕۆژێك بخه‌نه‌ڕوو.