باوى خۆراكێكى گرنگه و پێویسته هه‌موو رۆژێك بخورێت، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشال، پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه چوار ده‌نك
باوی بخۆن، له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به گشتی و جه‌ڵته به تایبه‌تی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
چه‌ند سوودێكى خواردنى باوی
یه‌كه‌م: كۆڵیسترۆڵى خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه، باوى كۆڵیسترۆڵى ئێڵ دى ئێڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و كۆڵیسترۆڵى باش زیاد ده‌كات.زۆر گرنگه ، چونكه كۆڵیسترۆڵى خراپ كاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌كات و جه‌ڵته‌ى دڵ و نه‌خۆشى خوێنبه‌ره‌كان زیاد ده‌كات. كاتێك باوى له‌برى خواردنێكى ناته‌ندروست یان شیرینى ده‌خورێت ئه‌وا به‌رێژه‌ى %10 كۆڵیسترۆڵى خراپ كه‌م ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: قژ به‌هێز و بریقه‌دار ده‌كات، باوى بێهاوتایه له رووى ڤیتامین و كانزاكانه‌وه وه ته‌ندروستى قژ باشتر ده‌كات. مه‌گنیسیۆمى تێدایه له‌گه‌ڵ زینك. ڤیتامین E كه تایبه‌تمه‌ندى دژه‌ئۆكسیدى هه‌یه ئۆكساندن كه‌م ده‌كاته‌وه و قژ به‌هێزتر ده‌كات.
سێیه‌م: مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، زۆر پێكهاته هه‌یه له باویدا ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كات. چه‌ورى دروست كۆڵیسترۆڵى زۆر كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ڕیشاڵ و ڤیتامین E و ئۆمێگا3 ته‌ندروستى دڵ باشتر ده‌كه‌ن. باوى سه‌رچاوه‌یه‌كى باشیشه بۆ نهرمكردنهوهى دیوارى خوێنبه‌ره‌كان و به‌مشێوه‌یه كه‌متر مه‌ینى خوێن ڕووده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ى سوودێكى زیاترى هه‌بێت بۆ دڵ باشتره به توێكڵه‌وه بخورێت.
چواره‌م: رێ له پیربوون ده‌گرێت، به‌هۆى بوونى مه‌نگه‌نیز و ناوه‌رۆكى ڤیتامین E به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجین زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش نیشانه‌كانى پیربوون كه‌م ده‌كاته‌وه. ڤیتامین E پێست ده‌پارێزێت له پیربوون و رێ له مژینى تیشكى سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی ده‌گرێت به‌مشێوه‌یه خاڵ و چرچى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له هه‌وكردنى پێست ده‌گرێت.
پێنجه‌م: كردارى هه‌رس باشتر ده‌كات، توێكڵى باوى سه‌رچاوه‌یه‌كى مه‌زنه بۆ پرهبیۆتیكس كه یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى به‌كتریایى سوود به‌خش ده‌دات له ریخۆڵه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێ له هه‌وكردنى ریخۆڵه‌كان ده‌گرێت و ڤیتامین Kی تێدایه كه گرنگه بۆ به‌رهه‌مهێنانى پرۆتین، هاوكات سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و مه‌ترسییه‌كانى شێرپه‌نجه و نه‌خۆشى دڵ و هه‌وكردنى جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.