ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له ناوه‌وه‌ى ده‌م ده‌ژىن و خوێى ترشى نه‌تریك ده‌گۆرن بۆ ئۆكسید، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كێشه‌یه گیراوه تایبه‌ته‌كانی شۆردنی ناوپۆشی ده‌م به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام ئایا ئه‌و گیراوانه سوود یان زیانیان هه‌یه؟ نوێترین توێژینه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێك له‌و به‌كتریایانه‌ی تێیدایه‌تی زۆر ترسناك و زیانبه‌خشن، ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه دڵ ناته‌ندروست ده‌كه‌ن و ئازار له ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته دروست ده‌كه‌ن و بۆنی ناخۆشی ده‌م دروست ده‌كه‌ن و ددان تووشی زۆر كێشه ده‌كه‌ن، بۆ له‌ناوبردنیان زۆر گیراوه‌ی شۆردنی ناوپۆشی ده‌م به‌كارده‌هێنرێت، كه ئه‌و جۆره به‌كتریایانه له‌ناو ده‌به‌ن.
ئه‌و
گیراوانه دژه به‌كتریان به گشتی، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كاری بهێنن بۆ شۆردنی ناوپۆشی ده‌م، ئه‌وا تووشی زۆر كێشه ده‌بن، چونكه له‌گه‌ڵ به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان، به‌كتریا سودبه‌خشه‌كانیش له‌ناو ده‌به‌ن، كه زۆر سوودیان بۆ جه‌سته هه‌یه.
جیا له‌وه‌یش ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره گیراوانه به‌كارده‌هێنن، په‌ستانی خوێنیان نزم ده‌بێت و تووشی سه‌رسوڕان ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه توێژینه‌وه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه یان ئه‌مجۆره گیراوانه به كه‌می به‌كاربهێنن، یان لێی دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی زۆرترین به‌كتریای سوودبه‌خش و په‌ستانی خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر سووڕی خوێن دروست ده‌كات.