ژنێكی 79 ساڵ بەڕووداوێك گیانی لە دەست دا

:: AM:09:27:09/09/2019 ‌

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئاشكرای دەكات، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ، ژنێكی تەمەن 79 ساڵ گیانی لە دەست دا.

‎ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە "وشە"ـی راگەیاند، سەعات حەوتی بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی فیدڕاڵی لە نزیك گۆڕستانی شەهیدانی دیموكرات، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری نیسان بەهۆی پابەندنەبوون بە خێرایی دیاریكراوەوە، كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕا.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە گوتی، بەوهۆیەوە سەرنشینێك بەناوی راجیە عەبدوڵا نوعمان تەمەن 79 ساڵ گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 2019 لەناو شار و دەوروبەری، ٥٢٣ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون و ٨٦ ڕووداویان بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە بووە، هەر بە هۆیانەوە ٨٥ كەس گیانیان لە دەست داوە و ٥٣٥ كەسیش بریندار و پەككەوتە بوونە.




وشە - رامیار جەواد