دوو دیپلۆماتكار بۆ ئاژانسى رۆیته‌رزیان ئاشكرا كردووه، چه‌ند گهردیلهیهكى یۆرانیۆم له كۆگایهكى نهێنى ئێران له‌لایه‌ن تیمى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى دۆزراونه‌ته‌وه و نه ئاژانسه‌كه له راپۆرته‌كه‌ى ئاشكراى كردووه و نه ئێرانیش تا ئێسته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى به ئاژانسه‌كه داوه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆى ئهیلوول له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، چه‌ند نموونه‌یه‌ك له یۆرانیۆم له یه‌كێك له كۆگاكانى ئێران دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى ورد له‌سه‌ر ئه‌م یۆرانیۆمه نییه و ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تیش هه‌وڵ ده‌دات سه‌رچاوه و زانیاری وردى له‌سه‌ر یۆرانیۆمه‌كه ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌و راپۆرته‌ى رۆیته‌رز له كاتێكدا دێت كه دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌شتى ئهیلوول كۆرنێل فیرۆتا به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسه‌كه به وه‌كاله‌ت گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته كۆبووه‌وه. رۆیته‌رز دوو سه‌رچاوه‌ى به‌كار هێناوه، به سه‌رچاوه‌ى دیپلۆماسى ناویان ده‌بات، به‌ڵام ئه‌وه روون ناكاته‌وه ئه‌وان دیپلۆماتكارى رۆژئاوان یان شوێنێكى تر، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ڵێ ئه‌م دوو دیپلۆماتكاره چاودێرى پرۆسه‌ى گهڕانهكانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن.
ئه‌و دوو دیپلۆماتكارانه ئاشكرایان كردووه، له یه‌كێك له كۆگا نهێنییه‌كانى ئێران كه تایبه‌ت بووه به وزه‌ى ئه‌تۆمى چه‌ند نموونه‌یه‌ك له یۆرانیۆم دۆزراونه‌ته‌وه، واته ده‌رده‌كه‌وێت یۆرانیۆم له‌و كۆگایه هه‌بووه، بۆیه پشكنه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌م چه‌ند گه‌ردیله یۆرانیۆمهیان بردووه.
دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه له شوێنه‌واره‌ى یۆرانیۆمه‌كه ده‌ركه‌وتووه هه‌ر ئه‌و جۆره‌یه كه ئێران ده‌توانێ بۆ دروستكردنى بۆمبى ئه‌تۆمى به‌كارى بهێنێ، یه‌كێك له دیپلۆماتكارهكانیش ده‌ڵێ "له‌م جۆره نییه پیتاندنهكهى به‌رز بێت، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه كه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى بۆ دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌كار بهێنرێت".
ئه‌و دوو دیپلۆماتكاره باسیان له‌وه نه‌كردووه ئه‌م یۆرانیۆمه كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وه ناچێ به‌منزیكانه بێت، چونكه یه‌كێكیان ده‌ڵێ "له راپۆرتى وه‌رزى خۆیدا ئاژانسى وه‌زه‌ى ئه‌تۆمى باسى ئه‌و نموونه یۆانیۆمهى نه‌كردووه كه له ئێران دۆزراوه‌ته‌وه".
ده‌ڵێن روون نییه ئه‌م ماده‌یه به‌ر له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى یان دواى رێككه‌وتنه‌كه له كۆگاكه‌ى ئێران بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، شوێنه‌وارى یۆرانیۆم له كۆگاكه هه‌بووه. یه‌كێك له دیپلۆماتكاره‌كان گوتوویه‌تى "گه‌لێك لێكدانه‌وه بۆ بوونى ئه‌م یۆرانیۆمه هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م یۆرانیۆمه قوڕسه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن له‌وه‌ته‌ى ئه‌و نموونه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه، ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى داواى روونكردنه‌وه له تاران ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته هیچ به‌رپرسانى ئێران هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و شوێنه‌ى شوێنه‌وارى یۆرانیۆمهكهى لێ دۆزراوه‌ته‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كردبوو. رۆیته‌رز باس له‌وه ده‌كات ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له وتارێكدا كه له به‌رده‌م ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى خوێندیه‌وه، داواى له ئاژانسه‌كه كرد ده‌ستبه‌جێ بچن ئه‌و شوێنه بگه‌ڕێن چونكه ماده‌ى تیكشدهرى نه‌ناسراوى لێ هه‌ڵگیراوه و دواتر هه‌ڵگیراوه.
ئاژانسى رۆیته‌رز خۆی ده‌ڵێ ئێمه له مانگى نیسانى رابردوو ئاشكرامان كرد كه ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى ناوچه‌كه گه‌ڕاوه. میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه "ماده‌ى تیشكده‌ر" دۆزراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا رۆیته‌رز له‌سه‌ر وشه‌ى "تیشكده‌ر" ده‌ڵێ، "رۆژنامه‌كانیش هه‌مان ئه‌و زمانه‌ى نه‌تانیاهۆیان به‌كار هێنا". جیاوازییه‌كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا ئه‌وه بووه نه‌تانیاهۆ گوتبووى "ماده‌كه 15 كیلۆگرام ده‌بێت".
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى به وه‌كاله‌ت گه‌یشته تاران، هه‌فته‌ى رابردوودیش ئاژانسه‌كه راپۆرتى وه‌رزى خۆى بڵاو كرده‌وه له راپۆرته‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و نموونه یۆرانیۆمه نه‌كراوه، به‌رپرسانى ئاژانسه‌كه ده‌ڵێن گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌وپه‌ڕى نهێنى داده‌نرێن، به‌تایبه‌تیش ئاژانسه‌كه نایه‌وێ كارێك بكات گرژییه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیاد بكات.
به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه "ده‌كرێت هاریكارى ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى باشتر بێت".
له مانگى نیسانى ساڵى 2015 ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و چین و رووسیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئه‌نجام دا، دواتر له مانگى ئایارى 2018 ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه به پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه زیاتر كردووه. دواى كشانه‌وه ئه‌مه‌ریكا به چه‌ندان قۆناغ سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند. له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ ئێران پابه‌ندبوونى خۆى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى سنووردار كرد و داواى له ئه‌وروپا كرد كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه، رۆژى شه‌مووى رابردوویش ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌شێكى تر‌ى پابه‌ندبوونى خۆى بوو به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى.