ئایرین عه‌باس /26 ساڵ/، جگه له راهێنه‌ری له‌شجوانی، شێوه‌كار و دیزاینه‌ر و میدیاكار و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازییه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه" ئاشكرای ده‌كات، به‌رده‌وام حه‌ز به فێربوونی پیشه و كاری نوێ ده‌كات و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه خۆبه‌خشانه هه‌موو ئاره‌زوومه‌ندان فێری كاره‌كانی بكات.
ئایرین كێیه؟
خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م و له سنه له دایك بووم، 10 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م له هه‌ولێر ده‌ژیم. جگه له‌وه‌ی شێوه‌كارم، له هه‌مانكاتدا ڕۆژانه به كاری دیزاینی جلوبه‌رگی ژنان سه‌رقاڵم. هاوكات مامۆستا و ڕاهێنه‌ری له‌شجوانیم و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له ئه‌ندازیاری بیناسازیدا، له پاڵ هه‌موو ئه‌و كارانه‌یشدا له چه‌ند ڕۆژنامه و گۆڤارێك وه‌ك سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس كاری میدیایی ده‌كه‌م.
ده‌ستپێكت له شێوه‌كاری بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
له منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیام بۆ وێنه و تابلۆكێشان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌و به‌هره باشه‌ی له بواری نیگاركێشان هه‌مبوو، ده‌ستم به‌و كاره كرد و له قۆناغه‌كانی خوێندن له ئاستی قوتابخانه و ئاستی زانكۆدا چه‌ندان جار خه‌ڵات كراوم. تا ئێسته‌یش زیاتر له 200 تابلۆم كێشاوه.
تابلۆكانت زیاتر باس له چی ده‌كه‌ن؟
تابلۆكانم باس له شتی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن، به‌ڵام زیاتر باس له جوانی ڕووخساری ژن و ڕۆحیان ده‌كه‌ن، به‌و شێوازه‌ی خۆم لێی ده‌ڕوانم و باسیان ده‌كه‌م، جگه له‌وه باس له‌و شتانه ده‌كه‌م كه له ناخی ژناندا هه‌یه و ده‌یشارنه‌وه.
به‌و هه‌موو به‌هره‌وه، ئامانجت له هونه‌ری شێوه‌كاریدا چییه؟
ئامانجم ئه‌وه‌یه بگه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌ی بتوانم به‌رده‌وام پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆم بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كار و په‌یامه‌كانم بگه‌یه‌نم، له هه‌مانكاتدا به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه فێری كاره‌كه‌م بكه‌م كه ئاره‌زوویان لێی هه‌یه.
تا ئێسته به‌شداریی هیچ پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌شت كردووه؟
تا ئێسته یه‌ك پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆمم كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه پێشوازیم له خه‌ڵكێكی زۆر كرد و به كاره‌كانم سه‌رنجی زۆری خه‌ڵكم ڕ‌اكێشا. بۆیه له‌لایه‌ن هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه ڕێزێكی زۆرم لێ گیرا و خه‌ڵاتم پێ به‌خشرا.
له كاتی وێنه‌كێشاندا هه‌ست و خه‌یاڵه‌كانت تێكه‌ڵ به‌چی ده‌بن؟
هه‌ر كات ده‌ست به نیگار و تابلۆكێشان ده‌كه‌م، هه‌رگیز ئاگام له خۆم و ده‌وروبه‌ره‌كه‌م نامێنی و ته‌نیا تابلۆ له مێشكم زیندوو ده‌كه‌مه‌وه و هه‌موو گیانیشمی پێ ده‌به‌خشم.
هه‌وڵت داوه سوود له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تر وه‌ربگریت، به تایبه‌ت شێوه‌كارانی به‌ناوبانگی جیهانی؟
له‌و كاتانه‌ی وێنه ده‌كێشم، ئه‌و شتانه‌ی دێنه خه‌یاڵم ده‌یانكێشم و زۆر جاریش كتێب له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی ده‌خوێنمه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش كاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر هه‌ستی من هه‌یه، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆر پێی سه‌رسامم و كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌یه، "فریده كه‌هلۆ"یه كه نیگاركێشێكی به‌ناوبانگ و ناوداری جیهانییه و خه‌ڵكی مه‌كسیكه و زۆربه‌ی تابلۆكانیشی له‌سه‌ر ڕووخساری خۆیه‌تی.
ئه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی كه‌ی ده‌ستت پێ كرد؟
وه‌ك ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی ماوه‌ی سێ ساڵه به فه‌رمی بڕوانامه‌م له‌م بواره پێ به‌خشراوه به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی به‌شداریی خوله‌كانم كردووه، ئێسته‌یش به‌رده‌وام به‌شداری خوله‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فێر ببم، پێشتریش له چه‌ند شوێنێك له ئێران و له هه‌ولێر وه‌ك ڕاهێنه‌ر و مامۆستای له‌شجوانی كارم كردووه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی سه‌رقاڵبوونم به كاری تره‌وه، ته‌نیا ڕاهێنان به‌خۆم ده‌كه‌م.
ئه‌ی كه‌ی ده‌ستت به كاری دیزاینی جلوبه‌رگ كردووه؟
پێش ئه‌وه‌ی ببم به دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ، له ئێران و توركیا بۆ چه‌ند ماركه‌یه‌كی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگ به‌شداریی چه‌ند خولێكم كرد، دوای ئه‌وه مۆدێلی دیزاینه‌كانم بۆیان نارد و زۆر به دڵیان بوو، پاشان ئیشیان له‌سه‌ر كرد و منیش وه‌ك دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ ده‌ستم پێ كرد.
به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی مۆدێلت كردووه بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانت؟
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه به‌شداری فێستیڤاڵ و چالاكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به مۆدێل بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانم تێدا بخه‌مه ڕوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له داهاتوودا بۆم هه‌ڵبكه‌وێ به‌دڵنیاییه‌وه به‌شداری ده‌كه‌م.
جیا له‌م كارانه‌ی ئاماژه‌ت پێ كرد، له چ شتێكی تریش ئه‌زموونت هه‌یه؟
بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له بواری ته‌لارسازی "ئه‌ندازیاری بیناسازی"دا هه‌یه كه تاكه ڕێ و خه‌ونی من بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌م.
له‌م بواره‌دا خاوه‌ن بیرۆكه‌ی تایبه‌ت به خۆمم و پێش ساڵی 2014 چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی باشم هه‌بوو له هه‌ولێر جێبه‌جێم كرد و ئێسته‌یش به‌رده‌وامم له‌سه‌ری.
هاوكات ڕۆژانه وه‌ك سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به كاری میدیاییشه‌وه سه‌رقاڵم و بۆ چه‌ند ڕۆژنامه و گۆڤارێك كار ده‌كه‌م.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال