ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له زانكۆى دهۆك حه‌وته‌مین فیلمه فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك ده‌ستى به كاره‌كانى كرد، به‌رێوبه‌رى هونه‌رى فێستیڤاڵه‌كه‌یش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه فێستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ى هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكار و فیلم ساز و هونه‌رمه‌ندى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان و جیهان به‌شداریان كردووه.
شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركى، به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى فیلمه فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك ئه‌مڕۆ نۆى ئه‌یلوول، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له میوانى ناوخۆ و بیانى حه‌وته‌مین فیلمه فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك ده‌ست به كاره‌كانى كرد و بۆ ماوه‌ى هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر گوتى، "سه‌عات پێنجى ئێواره فێستیڤاڵه‌كه ده‌ست به كاره‌كانى كرد و فه‌رشى سوور بۆ هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و فیلمساز و ده‌رهێنه‌رانى به‌شداربوو ڕاخرا، هه‌ره‌وه‌ها سه‌عات حه‌وت و 30 خوله‌ك یه‌كه‌م فیلم به‌ناوى فیلمى كامیون كه‌له ده‌رهێنانى كامبوزیا پارتوڤ ده‌رهێنه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رهه‌مهێنڕاوه نمایش ده‌كرێت".
"له حه‌وته‌مىن فیلمه فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك نزیكه‌ى هه‌زار فیلم به‌شداریان كردووه، به‌ڵام ته‌نیا كێبركێ له‌سه‌ر 112 فیلم ده‌بێت، كه ئه‌وانیش 50 فیلمى كوردى، 62 فیلمى وڵاته عه‌ره‌بى و بیانییه‌كان پێكهاتووه، كێبڕكێى له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر 55 فیلم ده‌بێت" شه‌وكه‌ت واى گوت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى