سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری یه‌كجار زۆره و خزمه‌تگوزاری ته‌واو بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی بوونی نییه، به‌ڵام ئابووری
هیند بووه‌ته چیرۆكێكی سیحری و كه‌س ناتوانێ خۆی لێ بدزێته‌وه، چونكه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر پێش ده‌كه‌وێت و پێشبینیش ده‌كرێ بۆ ساڵی 2020 ئابووری ئه‌و وڵاته ببێته پێنجه‌م به‌هێزترین ئابووری له دنیا و پێش به‌ریتانیای مه‌زن بكه‌وێته‌وه، كه سالانێك هیندستان ژێرده‌سته‌ی له‌نده‌ن بوو، نهێنی ئه‌و گه‌شه خێرایه‌ی ئابووری هیند چییه و بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئێسته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه به حه‌وته‌م به‌هێزترین ئابووری دنیا داده‌نرێ، ته‌نیا فڕه‌نسا و به‌ریتانیای له پێش ماوه تا ببێته یه‌كێك له پێنج به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی دنیا، به‌ڵام بۆ ساڵی 2020 سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، ئابووری هیند پێش به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بكه‌وێته‌وه و داهاتی ناوخۆیی هیند بۆ 3.29 تریلیۆن دۆلار به‌رز ببێته‌وه، له كاتێكدا ئێسته 2.99 تریلیۆن دۆلاره.
له سێ ساڵی ڕابردوو ئابووری زۆربه‌ی وڵاتان گه‌شه‌ی زۆر هێواش و له‌سه‌رخۆیه و بگره زۆرێكیش ڕوو له دواوه‌ن، به‌ڵام ئابووری هیند زۆر به‌خێرایی به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن و به یه‌كێك له خێراترین ئابوورییه‌كانی دنیا داده‌نرێ، كه له كاتێكی پێوانه‌ییدا هه‌نگاوی مه‌زن بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بازرگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ چینه و په‌كین به تاكه مه‌ترسی ده‌زانێ بۆ سه‌ر خۆی، كه له ڕووی ئابووری پێشی بكه‌وێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ئابووری جیهان بگرێ، به‌ڵام هیندستان له‌سه‌ر ئه‌و خێرایی پێشكه‌وتنه به‌رده‌وام بێ، له چه‌ند ساڵی داهاتوو زۆرێك له هێزه ئابوورییه كلاسیكییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، كه له سه‌رده‌مانی زووه‌وه به‌هۆی داگیركاری و بردنی خێر و بێری وڵاتانی تر ببوون به به‌هێزترین ئابووری دنیا.
هیندستان وڵاتێكه له ڕووی سامانی سروشتییه‌وه هه‌رچه‌نده هه‌ژاره، به‌ڵام له رووی پزیشكی و داوده‌رمانه‌وه خه‌ریكه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری ده‌رمان، جیا له‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیایش پێشكه‌وتنی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له بواری فڕۆكه‌وانی و به‌رنامه‌ی هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد و هاوێشتی مووشه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ گه‌ردوون، یه‌كێكه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو، جیا له‌وانه‌یش له ڕووی كشتوكاڵه‌وه خاكێكی به پیتی هه‌یه و زۆرترین به‌رووبوومی كشتوكاڵی پێویست له‌ناوخۆی وڵاته‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
لایه‌نێكی تری پێشڤه‌چوونی ئابووری هیند ڕه‌خساوی و گونجاوی ژینگه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ وه‌به‌رهێنا، له ڕیزبه‌ندی 10 وڵاتی نوێی دنیا بۆ وه‌به‌رهێنان، هیندستان ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، كه وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ڕووی تێ ده‌كه‌ن، بوونی ده‌ستی كاری شاره‌زا و كارزان، به نرخی گونجاو، هه‌موو ئه‌وانه وایكردووه ته‌نانه‌ت خێرایی گه‌شه‌ی ئابووری هیند له پێش هیندستانهوهیش بێ و بگاته 7.7% له كاتێكدا چین به ڕێژه‌ی 6.8% ئابوورییه‌كه‌ی ڕووی له گه‌شه‌سه‌ندنه.
پێشبینی ده‌كرێ تا 2032 ئه‌گه‌ر ئابووری هیند به‌و خێراییه به‌رده‌وام بێ له پێشكه‌وتن ببێت به یه‌كێك له سێ به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی دنیا، هه‌رچه‌نده به‌هۆی سیاسه‌تی حكوومه‌تی ناریندار مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، ئابووری وڵاته‌كه جۆرێك له پاشه‌كشه‌ی پێوه دیاره له ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه، به‌ڵام ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی دنیا له توێژینه‌وه‌كانیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مانه گرفتی كاتین و به‌هۆی بڕیاری حكوومه‌ته‌وه بووه، له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی دراوی بیانی به ڕێژه‌ی زه‌به‌لاح و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی باج، كه به شێوه‌یه‌كی خراپ به‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته شكاوه‌ته‌وه.
نیوده‌لهی سه‌ره‌ڕای هه‌موو گرفته مرۆیی و زۆری خه‌ڵك و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی كرێكاری زۆر لێهاتوون، جیا له‌وه‌یش ژینگه‌یه‌كی سیاسی دوور له گرژی و توندوتیژی هه‌یه و سیسته‌مێكی بانكی و دارایی پێشكه‌وتوو، جیا له‌وه‌یش له ڕووی سیاسی و دادوه‌رییه‌وه، دادپه‌روه‌رییه‌كی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌سته‌به‌ركراوه و دادگا و كه‌رتی یاسا و دادوه‌ریی هیچ بێ متمانهییهكیان تێدا نییه، بۆیه دووری له‌و هه‌موو گرفته وایكردووه، ئه‌و وڵاته ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین وه‌به‌رهێنان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
وڵاته‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌هێزی و پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی پێی گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئارامی و بێ كێشه‌ی سیاسی گوزه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یش، بۆیه هیچ وڵاتێك به ڕكابه‌ر و دوژمنی خۆیان سه‌یری ناكه‌ن و ئه‌وانیش به ئارامی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی پزیشكی و ته‌كنه‌لۆجیا خه‌ریكن دێنه ڕیزی وڵاتانی یه‌كه‌می دنیا له به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیا و پزیشكی و ده‌رمان دا.