ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕووه‌كین كه‌متر مێشكییان چالاكه و به‌رده‌وام پێویستیان به پێكهاته‌ى ده‌ستكرد و پزیشكییه بۆ بههێزبووى مێشك، چونكه ئه‌و پێكهاته خۆراكییه گرنگانه‌ى كه پێویستن بۆ مێشك زیاتر له به‌رهه‌مه‌كانى شیر و گۆشتدا هه‌ن.
خۆراكناسان ئه‌وه‌یان پشت ڕاست كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا پێكهاته گیانلهبهرییهكان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كار له
مێشك ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى به‌هێزبوونیان و هێلكه و شیر و گۆشتى گا به سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مى بۆ به‌هێزبوونى مێشك داده‌نرێت، به‌ڵام دهاتوانرێت له‌برى ئه‌م پێكهاته گیانله‌به‌ریانه پێكهاته‌ى رووه‌كى به‌كارهێنرێت وه‌كو:
سه‌وزه‌كان وه‌كو برۆكلى و چرۆى برۆكسك كه جۆره رووه‌كێكى بچووكه و له چه‌ندان گهلایى ورد پێك هاتووه و هه‌مان شێوه‌ى كهلهرمى هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگى سه‌وزه و قه‌باره‌ى بچووكه، یان ده‌توانرێت پاقله‌ى بر‌ژاو به‌كاربهێنرێت له‌گه‌ڵ كوارگ.
بۆچى پێویست ناكات خۆمان له به‌رهه‌م گیانلهبهرییهكان به‌دوور بگرین؟
د.دیر بیشهر كه پسپۆره له خۆراكپێدانى سه‌ربه‌خۆ و راوێژكارى زانستى ده‌ڵێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنانى به‌رهه‌مه گیانلهبهریهكان له ئافرهتادا 425 میلیگرام له پیاواندا 550 ملیگرامه. پێشنیازى ئه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌و ئافره‌تانه كه دووگیانن پێویسته زیاتر به‌رهه‌مه گیانلهبهرییهكان بخۆن، چونكه پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنى مێشكى كۆرپه‌له، بۆیه پێویسته ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه زیاتر رووه‌كین و له خواردنى به‌رهه‌مه گیانلهبهریییهكان خۆیان ده‌پارێزن، پێویسته له كاتى دووگیانبووندا به‌هێزكه‌ر به‌كاربهێنن به‌تایبه‌ت ئه‌و پێكهاتانه‌ى كه پێویستن بۆ گه‌شه‌كردنى مێشكى كۆرپه‌له و له پێكهاته رووه‌كییه‌كاندا نییه.
ده‌توانرێت خۆراكى رۆژانه گیایى بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌و پێهاته خۆراكیانه بۆ له‌ش دابین بكات. وه‌كو ئاسن و ئۆمێگا3 و كالیسیۆم ئه‌گه‌ر حه‌زت به‌و خۆراكانه نه‌كرد، كه ئه‌م پێكهاتانه‌ى تێدایه بێگومان پێویسته به‌شێوه‌ى به‌هێزكه‌ر به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه دووگیانن یان شیرده‌ده‌ن.
پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رێجیمى رووه‌كى به‌كارده‌هێنن یان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له پێكهاته گیانلهبهرییهكان بڕى ئاسن و كالیسیۆم و زینك و ڤیتامین B12 له له‌شیاندا هاوسه‌نگ بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كار له مێشك نه‌كات و چالاكى مێشك به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێت.