گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئاشكرابوونی نهێنیه‌كی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی، پێنج له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی كوشت و به ته‌واویش تووشی سه‌رلێشێوان بووه و له ڕووی ده‌روونییه‌وه تێكچووه.
كه‌ناڵی "
فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری یه‌كێك له كه‌سانی نزیكی گه‌نجه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و گه‌نجه پێشتر تاوانێكی ترسناكی ئه‌نجام داوه، ئه‌ویش كوشتنی پێنج كه‌س له ئه‌ندامانی خانهوادهیهكهتی.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌وه، كه‌سه نزیكه‌كه گوتی، دایكی ئه‌و گه‌نجه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه دایكی ئه‌و نه‌بووه، به‌ڵكوو زڕدایكی بووه و كاتێك گه‌نجه‌كه زۆر بچووك بووه، دایكی مردووه و ئیتر زڕ دایكه‌كه‌ی به خێوی كردووه و تا ئێسته‌یش گه‌نجه‌كه هه‌ر به دایكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی زانیوه، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونی ئه‌و نهێنییه زۆر تووڕه بووه و ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
پێشتر هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، كه توانیویانه ئه‌و گه‌نجه بگرن، كه ته‌قه‌ی له باوكی و دایكی و سێ له خوشك و براكانی كردووه و سه‌رجه‌میانی كوشتووه، به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نی دادگا ڕێی نه‌داوه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناو و ته‌مه‌نی ئه‌و گه‌نجه ئاشكرا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ داهاتوو كه‌سایه‌تی نهڕووشێنرێت.