وەزیری ناوخۆ داوای پڕكردنەوەی فۆڕمێك دەكات

:: AM:09:44:10/09/2019 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك سەرجەم هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاگەدار دەكاتەوە كە لە ماوەی 10 ڕۆژدا فۆڕمێكیان بۆ دەنێرێت تا پڕی بكەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئەیلوول، بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كراوە، پێویستە بەزووترین كات و لەماوەی 10 ڕۆژ لەدوای گەیشتنی ئەو نووسراوە، ناوی ئەو ڕێپێدراوانە ڕەوانە بكەن كە دەرچووی كۆلێژن.

ئاشكرا كراوە، ڕێپێدراوان پێویستە ناوی چواری و ڕێكەوتی بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانكۆیان بۆ ڕەوانە بكەن بۆ كاری پێویست.

نووسراوەكە واژووی ڕێبەند ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە و لە هەشتی ئەیلوول گشتاندنی بۆ كراوە.

دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بەپێی چەند بڕیار و ڕێنوێنییەك هەوڵی ڕێكخستنەوەی هێزەكانی دەدات و لە دواین بڕیاریشی سەرجەم هێزەكان ئاگەدار كرانەوە پێویستە لە دەوامی ئاسایی خۆیان بن و 24 سەعات دەوامكردن و 24 سەعات پشوو.





وشە - رامیار جەواد