ژمارەی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا

:: AM:10:54:10/09/2019 ‌
ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، 250 منداڵ لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجە بوونە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئەیلوول، رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئاماری ساڵی 2018 منداڵانی تووشبووی بە شێرپەنجە بڵاو كردەوە كە تیایدا نزیكەی 250 حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

ئاشكرا كراوە، لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی 138 حاڵەت، لە نەخۆشخانەی نانەكەلیی هەولێر 70 حاڵەت و لە سەنتەری ژیانی دهۆك 41 حاڵەت تۆمار كراون.

ڕوون كراوەتەوە، لە ساڵی 2018 دا نزیكەی 200 منداڵی تەمەن یەك  بۆ 18 ساڵ چارەسەری شێرپەنجەیان وەرگرتووە، هەروەها نزیكەی 80% منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجە لە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەرفەتی سەركەوتنیان بەسەر ئەو نەخۆشییەدا زیاترە.

نەخۆشیی شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكانی دنیا و سێ‌ ئاستی تووشبوونی هەیە و ساڵانە هەزاران كەس بەو نەخۆشییە گیان لە دەست دەدەن.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌