پۆلیس شاسواری گرت

:: PM:02:57:10/09/2019 ‌
سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا لەلایەن پۆلیسی سەیوان لە سلێمانی گیرا و  دادگای سلێمانیش زانیاری لەسەر گرتنەكەی دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ سێشەم 10ی ئەیلوول، دادوەر عومەر ئەحمەد گوتەبێژی دادگای سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێشتر سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیایە تۆمار كرابوو، ئەمڕۆ لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەیوان گیرا.

گوتەبێژی دادگا سلێمانی گوتی، هۆكاری گرتنەكەی لەسەر سكاڵای خاوەن پشكەكان بووە، دادوەر وەك تۆمەتبارێك بە كەفالەت ئازادی دەكات و دواتر دادگای لیكۆڵینەوە، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی دەكات تا ئەو كاتەی دەگات بە ئەنجام دەگات.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ چەندین دۆسیەی خاوەن پشكەكانی چاڤی لاندی لەسەرە و بەردەوام خاوەن پشكەكان داوای پارەكانیان دەكەنەوە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - رامیار جەواد