هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 بۆ كوردستان ڕاگیرا

:: PM:04:19:10/09/2019 ‌
بەرێوەبەری گشتیی گومركی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە یەكی ئەیلوولەوە هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە و ئێستە تەنیا ڕێ‌ بە هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 و 2019 و 2020 دەكرێ.

ئەمڕۆ سێشەم 10ی ئەیلوول، ساماڵ عەبدوالڕەحمان بەرێوەبەری گشتیی گومركی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارێك چیتر نابێ‌ ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 بهێنرێتە كوردستان و ئیتر تەنیا ڕێ‌ بەهێنانی سێ‌ مۆدێل دەدرێ‌.

زیاتر گوتی، لە یەكی ئەیلوولەوە هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017یش ڕاگیراوە تەنیا ڕێ‌ بە هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 و 2019 و 2020 دەدرێ‌.

بەرپرسەكەی گومرك دووپاتی كردەوە كە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕێگرتن لە هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدیڵ نزم جێبەجێ‌ دەكرێ و شەش مانگ جارێكیش دووپاتی لەسەر دەكرێتەوە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو هێنانی ئۆتۆمبێل سنووردار بكرێ‌، ئەوەیش لە پێناو هێنانی ئۆتۆمبێلی كوالیتی بەرز بۆ كوردستان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم