مهسروور بارزانى سهرۆك وهزیرانى كوردستان پهیامێكى بهبۆنهى پهنجا و ههشت ساڵهى شۆرشى ئهیلوول بڵاو كردهوه و ڕاى گهیاندووه، خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە.
ئهمڕۆ سێشهم 10ى ئهیلوول، مهسروور بارزانى سهرۆك وهزیرانى كوردستان له پهیامێكدا ڕاى گهیاند، شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە یازدەی ئەیلولی 1961 دەستی پێ کرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد ، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە.
پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی پەنجا و هەشت ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول
ئەمڕۆ پەنجاو هەشت ساڵ بە سەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول تێدەپەڕێت کە بە درێژترین و مەزنترین شۆڕشی گەلی کوردستان دادەنرێت بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر .
شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە یازدەی ئەیلولی 1961 دەستی پێ کرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد ، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەک سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە و کوردستان ببووە پەناگەی هەمووی ئازادیخوازانی عێراق.
ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە و پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرە بەشدارەکانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە ، بەها و پرنسیپە بە نرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن وەک خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە و خەڵکی کوردستانیش بە هەمان گیانی تەبایی و یەکڕیزی پارێزگاری و داکۆکی لە ماف و دەسکەوتەکانیان بکەن.
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و
سەری رێز و نەوزاش بۆ شەهیدانی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11 ی ئەیلولی 2019