فرسەت سۆفی دەستبەكار دەبێت.. سی ڤییەكەی بخوێننەوە

:: PM:05:54:10/09/2019 ‌
دوای ئەوەی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەستی لەكار كێشایەوە، ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی بە فەرمی ناوی كاندیدی پارێزگاری هەولێری پێشكەش بە ئەنجوومەنی پارێزگا كرد.

ئەمڕۆ سێشەم لە نووسراوێكدا كە "وشە" وێنەیەكی بڵاو دەكاتەوە، فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەفەرمی ناوی "فرسەت سۆفی" وەك كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگا كرد.

هاوكات بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بڕیار دراوە كە ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو ئەنجوومەنە كۆ ببێتەوە دەنگدان بۆ پارێزگاری نوێ‌ بەرێوە بچێت.

كەنعان خەیلانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای دەنگدان لە ئەنجوومەنی پارێزگا ڕەنگە چەند ڕۆژێك ڕێوشێنەكان بۆ دەستبەكاربوونی فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێی هەولێر تەواو بكرێ‌. ڕوونیشی كردەوە تا ئەو كاتە جێگری پارێزگار كارەكان بەرێوە دەبات.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، ماوەی 13 ساڵ لەو پۆستەدا بوو. فرسەت سۆفی خەڵكی شارۆكەی سۆران لە رۆژهەڵاتی هەولێرە، جیا لەوەی پەرلەمانتار بووە لە 2013 تا 2018، پێشتر ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە.









وشە - سه‌رخێڵ هاشم