هەموو زانیارییەك لەبارەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتی عێراقی

:: PM:07:59:10/09/2019 ‌
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هەموو زانیارییەكی لەبارەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بڵاو كردەوە، ئەوەیش لە پێناو كارئاسانی كردن بۆ هاووڵاتییانی كوردستان.

بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت چی پێویستە؟
• كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری و یەك وێنە، ئەگەر هاووڵاتییەكە كارتی نیشتیمانی نەبێت ئەوكات پێناس و ڕەگەزنامە و كارتی زانیاری و یەك وێنە.

لە تەمەنی چەندەوە پێویستە رەگەزنامەی هەبێت؟
• منداڵ كاتێك  10 ساڵ تەواو دەكات دەبێت رەگەزنامەی هەبێت واتە ئەگەر ( ١-٩-٢٠٠٩ لە دایك بوبێت و ٢-٩-٢٠١٩ ) مامەڵەی پاسپۆرت پێشكەش بكات دەبێت رەگەزنامەی ھەبێت.

پاسپۆرت لەبارەی ئەو كەسانەی تەمەنیان گەورەیە و دەیانەوێ‌ پاسپۆرت دەربێنن روونكردنەوەی داوە و ڕای گەیاندووە، ئەو كەسانەی موالیدیان لە خوار 1960ە پێویست دەكات كوڕێكی یان كچێكی یان خوشكی یان برای یان نزیكترین كەسی پەنجە مۆری بۆ بكات ئەمەش بۆ كار ئاسانی هاووڵاتییەكەیە، چونكە مرۆڤ كە دەگاتە تەمەنێك پەنجە مۆرەكەی جوان ناخوێنێتەوە و لە ڕۆژی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی پەنجە مۆرەكەی كێشەی دەبێت ئەوكات كێشەی بۆ دروست دەكات بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام كاتێك كەسێكی نزیكی موالید سەروو 1960 پەنجە مۆری بۆ دەكات كەسەكەی دەتوانێ بۆی وەربگرێتەوە.

ئاماژە بەوەیش كراوە، ئەگەر هاووڵاتییەك نەخۆشی هەبوو، پەنجەمۆری ناخوێندرێتەوە پێویست دەكات ئەگەر گەنجیش بێت كەسێكی نزیكی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ پەنجەمۆر كەپێویست دەكات كەسە نزیكەكە پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خویدابهێنێت.

منداڵی خوار 18 ساڵ پێویستی بە پەنجە مۆری بەخێوكەرە؟

پاسپۆرت وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە و دەڵێت، دەبێت باوكی منداڵەكە لە پاسپۆرت ئامادە بێت بۆ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی هەر باوكەكەیش پاسپۆرتی منداڵەكەی وەردەگرێتەوە.

هەروەك ڕوونركراوەتەوە كە تەنیا لە یەك حاڵەتدا دایكەكە دەبێت پەنجەمۆر بۆ منداڵەكەی بكات كە مێردەكەی عێراقی نەبێت.

هەروەك روونكراوەتەوە كە لە حاڵەتێكدا ئەگەر باوكەكە مردبوو دایكەكەی یان ئەو كەسەی منداڵەكە بەخێو دەكات سەردانی دادگای باری كەسێتی دەكات بۆ ئەوەی (حجە الوصایە) دەربكات و لە حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێرد كاتێ منداڵەكە لای دایكی بێت دەبێت باوكەكە ئامادە بێت لە پاسپۆرت بۆ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی.

ئاماژە بەوەیش كراوە كە ئەگەر باوكەكە ئامادە نەبوو بێت پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی بكات لەو كاتەدا دایكەكە دەچێت بۆ دادگا داوای (حجە الوصایە) كاتی دەكات و دواتر بەو حجە الوصایە دایكەكە پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی دەكات.

لەبارەی پرسیاری پاسپۆرت چەند ڕۆژی پێ دەچێت تا تەواو دەبێت؟ پاسپۆرت ئاماژەی بەوە كردووە كە لە دوای پەنجە مۆر و وەرگرتنی مامەڵەكەت مانگ و نیوێكی پێدەچێت، بەڵام ئەم حاڵەتە دەگۆڕیت بەپێی بوونی دەفتەری پاسپۆرت كە لە بەغداوە رێژەی چەند دەگات بە بەڕێوەبەراییەتییەكان كات هەبووە لە ماوەی سێ ڕۆژدا هاووڵاتیی بووە بە خاوەنی پاسپۆرت. هاوكات بە پارەی چەك و فایل و فۆڕمی پڕكردنەوەی پاسپۆرت نزیكەی ٤٠ هەزار دینار تێچووی پاسپۆرت دەبێت.

هێما بەوە كراوە پاسپۆرت بۆ تەمەنی سەروو 15 ساڵ بۆ ماوەی هەشت ساڵە، بەڵام بۆ خوار ئەم تەمەنە بۆ ماوەی چوار ساڵە، لەبەر ئەوەی گەشەی مناڵ خێرایەو بە زوویی گۆڕانكاری لە شیوەیدا ڕوو دەدات.

ڕوونیش كراوەتەوە كە پاسپۆرتی عێراقی 48 لاپەڕەیە، كاتێك گەیشتیتە لاپەڕە 44 و 45 ی پاسپۆرتەكەو واتە ئەو دوو پەرەیە ڤیزای پێوە بوو دەتوانی داوای گۆڕینی پاسپۆرتەكەو بكەیت چەند ساڵیشی تێدا مابێت ئاساییە.

ئاماژە بەوەیش كراوە كە تێكچوون و ونبوونی پاسپۆرت یەك ڕێوشوێنی هەیە، هاووڵاتییەكە سەردانی پاسپۆرت دەكات نووسراوی بۆ دەكەن بۆ پۆلیسی ونبووەكان لەوێوە دوای تەواو بوونی دەینێرن بۆ دادگای لێكۆڵینەوە ئەگەر دادوەر  زانی بەھۆی كەمتەرخیەوە پاسپۆرتەكەو وای لێھاتووە بە پێی یاسای پاسپۆرت غرامەی دەكات بە بڕی ٢٥٠ ھەزار وە ئەگەر زانی بە ھۆكارێكی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی وای لێھاتووە غرامەی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم