به‌هۆی ژیری و سیاسته دروسته‌كان و بیرۆكه و بۆچوونه‌كانی، چه‌ندان ساڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ته‌نگژه‌ی دارایی و زۆر كێشه‌ی ئابووری ڕزگاریان بوو، له ئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی پێشكه‌شی به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كرد و له نێو زانایانی ئابووری زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌و وایكرد له دنیا له شوێنی ناوی خۆی به مایسترۆ و عه‌رابی ئابووری له جیهان ناو ببرێت.
گرینسپان ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌رۆكی بانكی یه‌ده‌گی فیدرالی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو، سه‌رۆكی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و تیمی شاره‌زایانی كه زۆرینه‌یان پسپۆر و داناكانی بواری ئابوورین سه‌رجه‌میان دانیان به توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی گریسبان له چاره‌سه‌ری ته‌نگژه و گرفته ئابوورییه‌كان ناوه و به كه‌سێكی سه‌روو ئاسایی ناوی ده‌به‌ن له زانستی ئابووری دا.
كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 1987 له سه‌روبه‌ندی تووشبوون به داڕمانی بازاڕی دراوی كاغه‌زی بوو و بێكاری و هه‌ڵئاوسان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیادی ده‌كرد و وه‌ك گه‌رده‌لوولێك له گه‌رووی ئه‌مه‌ریكا ئاڵا بوو و حكوومه‌ت ملیاران دۆلاری خه‌رج كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له قووڵبوونه‌وه و فره‌وانبوونی ته‌نگژه‌كه بگرێ، كه‌چی دۆخه‌كه هه‌ر به‌ره‌و خراپی هه‌نگاوی ده‌نا، له‌و كاته گرینسپان سه‌رۆكی بانكی یه‌ده‌گی فیدرالی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرت.
دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه ده‌سبه‌جێ له ڕیشه‌وه سیاسه‌تی دارایی وڵاتی گۆڕی و دووباره به سیسته‌می ئابووری وڵاتیش چووه‌وه و له ڕووی دارایی و داهات و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ئابووری چاره‌سه‌ری گونجاو و كورت مه‌ودا و دوور مه‌ودای گرته‌به‌ر، تا وای لێهات ئه‌مه‌ریكای له لێواری له‌ناوچوونه‌وه بۆ به‌هێزترین هێزی ئابووری له دنیا گه‌ڕانده‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت گرفته‌كه‌ی بۆ بواری بانك و دارایی و مامه‌ڵه‌كان ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و هات و پۆسته نوێكه‌ی وه‌رگرت، دووپاتی كرده‌وه، كه هۆكاری ته‌نگژه‌كه بریتییه له ته‌نگژه‌ی خانووبه‌ره و شوێنی نیشته‌جێبوون، له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی مامه‌ڵه‌ی نادروست به سیاسه‌تی دارایی و ڕێكخستنی سیاسه‌تی دراو، به وردیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دوو گرفته چڕ كرده‌وه و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه‌كه كه‌م بكاته‌وه و به‌ره‌و پێشڤه‌چوون پاڵ به ئه‌مه‌ریكاوه بنێت.
ئالان
گرینسپان له كتێبه‌كه‌ی به ناوی "نه‌خشه و ڕووبه‌ڕ : سه‌ركێشی و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و داهاتووی پێشبینییه‌كان" مێژووی دوور و درێژی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كانی خستووه‌ته ڕوو، كه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه له‌و كاته‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ سه‌رۆكی بانكی یه‌ده‌گی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و به فه‌یله‌سووفێكی ئابووری داده‌نرێ، به‌ڵام وه‌كخۆی باسی لێوه ده‌كات له كتێبه‌كه‌ی كه تووشی زۆرترین ڕه‌خنه و ده‌ستوه‌ردان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌هێز و خۆراگر بووه و دواجار به‌و جۆره‌ی خۆی بیری كردووه‌ته‌وه هه‌نگاوه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر و له داهاتوویه‌كی نزیك توانیه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی كه دایناوه به ده‌ستی بهێنێت.
له كۆتاییدا ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه و ڕه‌خنه‌یان له‌و چاره‌سه‌رانه ده‌گرت كه ئه‌و ده‌یخسته ڕوو، هه‌موویان بوون به مێژوو به‌ڵام ناوی گرینسپان وه‌ك دانایه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری له جیهان به گشتی و له ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی دایه‌وه و ئێسته‌یش هه‌مووان هۆگری ئه‌لته‌رناتیڤه خێراكانن كه ئه‌و پیاوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گرتوویه‌تییه به‌ر.
گرینسپان له شه‌شی ئادار /مارسی 1926 له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه و له 11ی ئاب/ئۆگه‌ستی 1987 تا 31 كانوونی دووه‌م /یه‌نایه‌ری 2006 سه‌رۆكی بانكی یه‌ده‌گی فیدرالی "بانكی مه‌ركه‌زی" ئه‌مه‌ریكا بووه و یه‌كه‌م كه‌سه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ماوه زۆره له‌و پۆسته هه‌ستیار و كاریگه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
له ئه‌نجامی كاركردن له پۆسته‌كه‌ی، بوو به گه‌وره‌ترین ئابووریناسی دنیا و توانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌یان ته‌نگژه‌ی وێرانكه‌ری ئابووری ڕزگار بكات، له زانكۆی نیویۆرك ئابووری خوێندووه و دواتریش ماسته‌ر و دكتۆرانی له ئابووری به ده‌ستهێناوه، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌یله‌سووفانی ئه‌مه‌ریكا و جیهانه و له كاتی باسكردنی ئابووری سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ده‌ی نوێ، بێ له‌به‌رچاو گرتنی تیۆر و چاره‌سه‌ره‌كانی ئالان گرینسپان كه‌لێنێكی گه‌وره له ئابووری دروست ده‌بێ و به عه‌قڵی مه‌زنی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ.
له‌باره‌ی هۆكاری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته بووه، توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ژیان و هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری گرینسپان ده‌لێن، ئه‌و بیرۆكه و تیۆر و چاره‌سه‌رانه‌ی ئه‌و خستوویه‌تییه ڕوو، له‌گه‌ڵ هیچ تیۆرێكی ئابووری ئه‌و سه‌رده‌م یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه و به ته‌واوی نوێ و جیاواز بوو، ئابووریناسانی ئه‌مه‌ریكایش هیچ كات بیریان له دۆزینه‌وه‌ی هزری نوێ و سیاسه‌تی نوێی دارایی نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب نه‌بووایه له‌گه‌ڵ زانستی ئابووری ئه‌وكات، كه مرۆڤ پێی گه‌یشتبوو به هه‌ڵه‌یان ده‌زانی و به مه‌ترسیش بۆ سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكایان لێكده‌دایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به توندی دژی گرینسپان ده‌وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌یزانی چی ده‌كات، كاتێكیش ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌رده‌كه‌وتن شاره‌زایانی ئابووری تووشی شۆكێكی گه‌وره ده‌بوون و دانیان به تواناكه‌ی ده‌نا.