له هه‌ڵسوكه‌وتێكی دڕندانه و نامرۆڤانه، پیاوێكی ژنه دۆسته‌كه‌ی به ته‌نیا له‌به‌رده‌م هێرشی ورچێكی دڕنده له ناوه‌ڕاستی دارستانی خانتی مانسیسكی ناوه‌ڕاستی ڕووسیا جێهێشت، تا ببێته خواردنی ئه‌و ورچه دڕنده‌یه.
به‌رپرسانی كارگێڕی ناوچه‌ی خانتی
مانسیسك بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و پیاوه به په‌له ڕای كردووه و شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، دواتر خۆی گه‌یاندووه‌ته خاڵێكی هێزه‌كانی ته‌ناهی و فریاكه‌وتن و له دۆخه‌كه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، ژنه‌كه له‌لایه‌ن ورچه‌كه په‌لامار درابوو.
به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپیش نه‌بوو و ورچه‌كه به‌هۆی ڕاكردنی پیاوه‌كه و هاوار و قیژه‌ی ژنه‌كه ترسی لێ نیشتووه، بۆیه به په‌له بێ ئه‌وه‌ی زۆر گاز له ژنه‌كه بگرێ، ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشتبوو و ئه‌ویش كاتێك تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنه‌كه خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕۆیی و له حاڵه‌تێكی پڕ له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا بوو.
دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ورچه‌كه زۆرتر له ده‌نگی هاوار و ناڵه‌ی ژنه‌كه‌ی ترساوه، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه بێباكانه له‌به‌رده‌م په‌لاماری ورچه‌كه به ته‌نیا جێی هێشتووه، نه‌ك له ترسی هه‌ڵاتنی پیاوه‌كه.