چه‌ورى جگه‌ر نه‌خۆشییه‌كه و تووشی زۆر كه‌س ده‌بێت، بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ورى له‌سه‌ر جگه‌ر و كار له هه‌موو كه‌سێك ده‌كات، زیاتر پێوه‌ندى هه‌یه به ته‌مه‌نه‌وه نه‌ك ڕه‌گه‌ز و كێش.
هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سانه‌ى كه قه‌ڵه‌ون زیاتر تووشى چه‌ورى جگه‌ر ده‌بن، چونكه بڕێكى زیاتر چه‌ورى له له‌شیاندا كۆ ده‌بێته‌وه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جگه‌ر دروست ده‌كات، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه پزیشكیانه‌ى كه كراوه چه‌ورى جگه‌ر زۆركات له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كێشیان كه‌مه و لاوازن.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه كه‌سانى لاواز میتابۆلیزمیان زۆر جیاوازه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كێشیان زۆره، ئه‌م جیاوازیه‌ش یارمه‌تى زیادبوونى نه‌خۆشى ده‌دات له‌و كه‌سانه‌ى كه‌میتابۆلیزمیان ناجێگیره.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لاواز نین به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ى كه لاوازن ئاستى ده‌ردراوه‌كانى زراویان زیاتره، ئه‌مه‌ش واده‌كات بڕێكى زیاتر له‌و ڕژێنانه به‌رهه‌م بهێنرێت كه تایبه‌تن به توانه‌وه‌ى چه‌ورى و هه‌رسكردنى.
له باره‌ی كاریگه‌رى به‌كتریای ریخۆڵه و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لاوازن ده‌ركه‌وتووه كه به‌كتریای ریخۆڵه به‌هه‌مانشێوه زیاتر كار له‌و كه‌سانه ده‌كات كه لاوازن و میتابۆلیزمیان ناڕێكه ئه‌مه‌ش كار له جگه‌ر ده‌كات و ده‌بێته هۆى چه‌ندان نه‌خۆشى له جگه‌ردا وه‌كو ناچالاكى جگه‌ر و چه‌ورى جگه‌ر و هه‌وكردنى درێژخایه‌ن له جگه‌ردا.
لێره‌دا گه‌شتین به‌و ئه‌نجامه‌ى كه چه‌ورى جگه‌ر ته‌نیا له كه‌سانى قه‌ڵه‌ودا روونادات به‌ڵكو تووشى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه لاوازن و میتابۆلیزمیان ناڕێكه و به‌كتریای ریخۆڵه‌یان هه‌یه یان ڕژێنه‌كانی زراویان ناچالاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆكارانه هه‌بێت له كه‌سى لاوازدا ئه‌وا بێگومان تووشى چه‌ورى جگه‌ر ده‌بێت و پێویسته سه‌ره‌تا بیر له چاره‌سه‌ركردنى هۆكارى نه‌خۆشییه‌كه بكرێته‌وه پاشان نه‌خۆشییه‌كه.