وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئیسلامی ئێران كۆ ببێته‌وه، له په‌راوێزی دیداری لووتكه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
پۆمپیۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سزای تر بۆ سه‌ر سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵدایه‌وه و كاتێكیش پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و رووحانی له په‌راوێزی دیداری لووتكه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، تره‌مپ ئاماده‌یه بۆ دیدار و بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته دیدار قبووڵ ده‌كات.
حكوومه‌تی
تره‌مپ فشاری یه‌كجاری زۆری له‌م دواییه له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران دروست كردووه، بۆ دووباره دانوستاندن كردنه‌وه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی پێشووی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، یان واژووكردنی ڕێككه‌وتنێكی تر، دوای ئه‌و گورزه ئابوورییانه‌ی له تارانیشی داوه، ئێسته ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێ، كه بێ مه‌رجی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست به دانوستاندن بكات، به‌ڵام ئێران مه‌رجی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی كردووه‌ته بنه‌ما بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن.
پێشبینی ده‌كرێ ئێران به‌رانبه‌ر تره‌مپ بۆچوونیان بگۆڕێت، دوای دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتن له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ڕاوێژكارێكی حه‌سه‌ن رووحانی له باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆڵتن له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه ستراتیجی فشار دروستكردن سه‌ركه‌وتوو نابێ و پێویسته گفتوگۆ و دانوستاندن ئه‌نجام بدرێت.