حكوومه‌تى ئوسترالیا راى گه‌یاند سێ هاووڵاتیى خۆى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه گیراون، بۆ پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وانیش هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
گوته‌بێژى حكوومه‌ت به ئاژانسى فڕانس پرێسى راگه‌یاندووه وه‌زاره‌تى بازرگانى و ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا هاوكارى كونسوڵگه‌رى ئوسترالیا بۆ كه‌سوكارى ئه‌و سێ گیراوه دابین ده‌كه‌ن.
بۆ پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى و ژیانى ئه‌وان گیراوانه‌یش، حكوومه‌تى ئوسترالیا هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى له باره‌ى گیراوه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه.
پێشر رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى ئاشكراى كردبوو، دوو ژنى به‌ریتانى و دوو ژنى ئوسترالى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون، یه‌كێك له ژنه به‌ریتانییه‌كان هاوڕێیه‌كى پیاوى له‌گه‌ڵدایه كه ئه‌ویش به ره‌گه‌زنامه ئوسترالییه.
له كۆتایى مانگى رابردوو سكۆت مۆریسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌شدار ده‌بێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنى كه‌شتیوانى كه‌نداو پێكى ده‌هێنێ.
بۆیه به‌دوور نازانرێت گرتنى ئوسترالییه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت له‌باره‌ى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى حكوومه‌تى ئوسترالیا.