بڕیارێكی نوێ‌ بۆ كارمەندانی تەندروستی دەرچوو

:: AM:09:08:11/09/2019 ‌
ئەنجوومەنی باڵای سەندیكای پزیشكای كوردستان بڕیاری قەدەغەكردنی كاركردنی پزیشكانی لە نۆرینگە تایبەتەكانیان لە كاتی بەیانیان دا و نابێ هیچ پزیشكێك لە نۆرینگەی تایبەتی لە بەیانیان كار بكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئەیلوول، بەپێی بڕیارێكی باڵای سەندیكای پزیشكانی كوردستان هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی كوردستان - عێراق، ژمارە شەشی ساڵی 2000، ئەنجوومەنی باڵا بڕیاری دا كە نابێ هیچ پزیشكێك لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی بەیانیان كار بكات لە هەرێمی كوردستان.

لە نووسراوەكە ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارە دراوە بەڵام پزیشكانی خانەنشین ناگرێتەوە و لە ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەكە كاری پێ‌ دەكرێت.

كاركردن و ڕێك نەبوونی كاری پزیشكی لە ساڵانی ڕابردوو وایكردبوو هاووڵاتییان گلەییان هەبێت لە كاری پزیشكان و بەشێكی زۆری پزیشكانی پسپۆڕ هەفتەی یەك ڕۆژ لە نەخۆشخانەكانی حكوومەت كاریان دەكرد.





وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 3212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌