كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌ستى پێ كرد.
له‌باره‌ى ئاماده‌نه‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌میر هه‌ورامى گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى ڕاى گه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان به‌سه‌ردانێك له لبنانه.
ڕوونیشى كرده‌وه به‌هۆى ئه‌و گه‌شته‌ى بۆ لبنان قوباد تاڵه‌بانى نه‌یتوانیوه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە :
•خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی هه‌شتى ئەیلوول ئەنجام درا.
•گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.
•گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پێوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.