ژانی ژن ئاڵۆشی پیاو

:: PM:01:17:11/09/2019 ‌
چواره‌مین كتێبی چاپكراوی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه‌" كتێبی "ژانی ژن ئاڵۆشی پیاو"ی ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمانی ڕۆژنامه‌نووسه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌تان چیرۆكی داخراو و شاراوه‌ی ژنانی ناو شه‌ڵته‌ره‌كان پێك هاتووه‌، نووسه‌ر سه‌ردانی شه‌ڵته‌ره‌كان و خانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی ژنانی كردووه‌ و گوێی له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ گرتووه‌ كه‌ به‌ ده‌ست مێرد، باوك و براكانیانه‌وه‌ تووشی ئه‌و ژنانه‌ بوون و تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیی كردوون، نووسه‌ر ناڵه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌ شێوه‌ی چیرۆك دایڕشتووه‌ته‌وه‌ و له‌ سایت و هه‌فته‌نامه‌ی "وشه‌" بڵاوی كردوونه‌ته‌وه‌، دواتریش به‌م كتێبه‌ چاپی كردووه‌.

ناوی كتێب: ژانی ژن ئاڵۆشی پیاو
نووسینی: ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان
دیزاین: ئاكار جه‌لیل
چاپ: یه‌كه‌م/ 2018


وشە - ڕێناس شابان

ئه‌م بابه‌ته 27 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌