زانایانى ئابوورى له‌مێژه دركیان به‌وه كردووه به‌هۆى پێشكه‌وتنى پیشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆجیاوه، ساڵ له دواى ساڵ كۆمه‌ڵێك پیشه له‌ناو ده‌چن. نووسه‌رێكیش پێشبینى ده‌كات حه‌وتى پیشه‌ى تر له ناو بچن كه پێشتر هیچ كه‌سێك له ئێمه پێشبینى نه‌ده‌كرد، رۆژێك دابێ مرۆڤایه‌تى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كه‌سانه بێت كه ئه‌م پیشانه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ داهێنانى ئامێرى هه‌ڵمه و گه‌شه‌كردنى گۆڕانكارییه‌ك له دنیا رووى دا بووه هۆى پێشه‌كه‌وتنى پیشه‌سازى كه ئێسته‌یش له مێژوودا ئه‌و گۆڕانكارییه به "شۆڕشى پیشه‌سازى" ناو ده‌برێت. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى پیشه‌سازیش گۆڕانكارى به‌سه‌ر كار و پیشه‌ى خه‌ڵك داهاتوو، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندان پیشه‌ى ده‌ستى نه‌مان، كه پێشتر سه‌رچاوه‌ى بژێوى بوون بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
له كۆتایى سه‌ده‌ى بیسته‌م و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك، خه‌ریكه هه‌مان شت روو ده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌نكه‌لۆجیایه. ئه‌مه‌یش وایكردووه زانایان پێشبینى بكه‌ن له‌م چه‌ند ساڵه‌ى داهاتوودا كۆمه‌ڵێك پیشه‌ى تر له ناو بچن، هه‌رچه‌نده پیشه‌ى هزرین نه‌ك پیشه‌گه‌رى ده‌ستى.
ماڵپه‌ڕى BBC به‌ریتانى له راپۆرتێكدا قسه له‌گه‌ڵ جۆن بۆگلیانۆ كردووه، ئه‌و نووسه‌ره باس له له‌ناوچوونى حه‌وت پیشه‌ى تر ده‌كات و ده‌ڵێ "له پێنج تا 10 ساڵى تر ئه‌م پیشانه نامێنن، یانیش بواریان زۆر ته‌سك ده‌بێته‌وه".
بۆگلیانۆ ده‌ڵێ "هه‌ر كارێكى رۆتینى كه پێشتر به چه‌ند هه‌نگاوێكى پێشبینیكراو، له‌ماوه‌ى پێنج تا 10 ساڵى تر، یان كه‌متریش له وڵاتانى پێشكه‌وتوو به‌هۆى چه‌ند رێكارییه‌كى لۆگاریتمى بیركارى ئه‌نجام ده‌درێت". دواتر به كورتى باس له‌و پیشانه ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، هه‌ندێك له‌و پیشانه‌ى له‌وانه‌ن هه‌رگیز بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه ده‌ستبه‌رداریان بین، بۆ نموونه پیشه‌سازى و یاسا. به‌ڵام ئه‌و تایبه‌ت به‌م دوو پیشه‌یه ده‌ڵێ "له‌وانه‌یه ئه‌م دوو پیشه‌یه به ته‌واوى له‌ناو نه‌چن، به‌ڵام بواره‌كه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه".
ماڵپه‌ڕه‌كه دواتر به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه له لیستێك باس له‌و پیشانه ده‌كات كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیان:
یه‌كه‌م : پزیشكى
هه‌رچه‌نده ئێسته دووره ئه‌م پیشه‌یه به ته‌واوى له‌ناو بچێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هۆكارێكى زۆر ساده ئه‌ویش زیادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچوونه له دنیا، به‌ڵام ئه‌م نووسه‌ره پێشبینى ده‌كات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا زۆر له كار و ئه‌ركه‌كانى پزیشكى له‌ناو بچن، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌و پێشكه‌وتنه ده‌بێت كه بوارى ده‌ستنیشانكردنى ئه‌لیكترۆنى بۆ نه‌خۆشى رووی داوه. ته‌نیا له هه‌ندێك بوار نه‌بێت وه‌ك فریاكه‌وتن و پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى نه‌بێت، ئه‌وانه ده‌مێنن.
دووه‌م: پارێزه‌ری
بۆگلیانۆ پێی وایه ژماره‌ى ئه‌و پارێزه‌رانه‌ى كه كارى رۆتینى ده‌كه‌ن، له داهاتوودا زۆر كه‌م ده‌بنه‌وه، ئه‌و ئه‌ركه یاساییانه‌ى پێویستى به ئه‌زموون و پسپۆڕى هه‌یه، ئه‌وا پرۆگرامى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌بێت.
سێیه‌م: ته‌لارسازى
ئه‌مه‌یش بوارێكى تره به توندى له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، چونكه ئه‌مڕۆ چه‌ندان پرۆگرام هه‌ن نه‌خشه‌ى ته‌لار و باڵه‌خانه‌كان دروست ده‌كه‌ن. بۆیه له داهاتوودا ئه‌ندازیارى ته‌لارساز گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى نامێنێ ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كى داهێنه‌رانه و هونه‌رین.
چواره‌م : ژمێریارى
بۆگلیانۆ ده‌ڵێ "ئه‌وانه‌ى له بوارى باجى ئاڵۆز كار ده‌كه‌ن پێگه‌ى خۆیان ده‌پارێزن"، به‌ڵام ئه‌و ژمێریارانه‌ى كه ژمێریارى بابه‌تى ساده‌ن ئه‌وا خواستیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه.
پێنجه‌م: فڕۆكه‌وانى
له‌سه‌ر ئه‌م پیشه‌یه نووسه‌ره‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئێسته به‌شێوه‌یه‌كى كرده‌نى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له چه‌ندان ئه‌ركى دژوار شوێنى فڕۆكه‌ى ئاسایى گرتووه‌ته‌وه.
شه‌شه‌م: پۆلیس و لێكۆڵه‌ر
به‌هۆى پێشكه‌وتنى سیستمى چاودێرى پۆلیس و لێكۆڵه‌ر ئه‌و گرنگییه‌یان نامێنێ، ته‌نیا له بوارى هه‌ندێك تاوانى ئاڵۆز نه‌بێت.
حه‌وته‌م: نووسینگه‌كانى خانووبه‌ره
ئێسته بازاڕى خانووبه‌ره له بوارى ئه‌لیكترۆنى زۆر گه‌شه‌ى كردووه، ته‌نانه‌ت به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه پێوه‌ندى راسته‌وخۆ له نێوان كڕیار و فرۆشیار دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌و نووسینگانه‌ى كه ئه‌م پیشه‌یان ده‌كرد و ناوه‌ندگیرییان ده‌كرد باویان نامێنێ.
له كۆتایى قسه‌كانیشى له‌سه‌ر ئه‌م پیشانه دووپاتى ده‌كاته‌وه، به یه‌كجاریى له‌ناو ناچن، به‌ڵام خواستیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات هه‌ندێك پیشه‌ى كۆنى وه‌ك بۆڕیچى و كاره‌باچى و بیناساز بره‌ویان زیاتر ده‌بێت.
هه‌ندێك پیشه‌ى نوێیش ده‌ڕه‌خسێن وه‌ك شاره‌زایان سیستمى ژیرى ده‌ستكرد و پرۆگرامى لۆگاریتمى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندازیارى پاراستنى ئه‌و جۆره سیستمانه.