ماوه‌ی چوار مانگه په‌یكه‌رسازێكی شارۆكه‌ی
باشووكی سه‌ر به ده‌شتی نه‌ینه‌وا خه‌ریكی دروستكردنی په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ته‌حسین
ته‌هایه، دوای تەواوکردنی و لەکاتی گواستنەوەی بۆ دهۆک، ماوه‌ی پێنج رۆژه له‌لایه‌ن
میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی بەسەردا گیرا و ئه‌مرۆ رێگەیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی
دا و گه‌یشته شاری دهۆك.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئەیلوول، ئه‌ڤین بوتی سه‌رۆكی
لقی دهۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند،
ماوه‌ی پێنج رۆژ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌یكه‌ری تەحسین تەها
گرتبوو و رێگرییان لە چوونی بۆ دهۆک دەکرد.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پاساوی حه‌شد شه‌عبی ئه‌وه‌یه
كه گوایه په‌یكه‌رێكی شوێنه‌واری ده‌شتی نه‌ینه‌وایه، دوای ئه‌وه ئێمه به
هاوكاری هێزه تەناهییەکان له‌گه‌ڵ هێزەکانی عیراقی و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی
موسڵ قسه‌مان كرد، دواجار شه‌وی رابردوو رێگه به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره درا
و ئه‌مرۆ گه‌یشته شاری دهۆك.
" پەیکەری هونەرمەند
تەحسین تەها شه‌ش مه‌تر به‌رزه و سێ مه‌تریش
فراوانه، په‌یكه‌ره‌كه له پاركی زه‌ری لاند له ناوه‌ندی شاری دهۆک دادەنرێت،
به‌ڵام دواتر له رێورسمێكی شایستەدا په‌ردەی له‌سه‌ر لاده‌برێئەڤین بوتی وای
گوت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری