كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه له جۆری TRDیه و ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
autoblog" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین ئه‌ڤه‌لۆن و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ڤه‌لۆن TRD جۆرێك له جۆره‌كانی ئه‌ڤه‌لۆن كه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه و ئێسته ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه، ئه‌م جۆره ئه‌ڤه‌لۆنه به‌وه ناسراوه كه خاوه‌نی هێزێكی زۆر و بۆدییه‌كی گه‌وره‌تره، هه‌روه‌ها تایه‌كانی به چه‌ند ئینجێك گه‌وره‌تر كراوه و شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه.
له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیی و هێزه‌وه زۆر تایبه‌ته، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 3.5 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 301 ئه‌سپی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كێشه‌كه‌ی چوار هه‌زار پاوه‌نده، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كراوه و دیزاینه‌كه‌یشی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاوه، به‌ڵام له‌ڕووی نرخیشه‌وه زۆر جیاوازه چونكه به 43 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.