ئه‌و گه‌نجه‌ی كه ساڵی ڕابردوو له هه‌ڵه‌بجه خێزانه‌كه‌ی خۆی دایه به‌ر ده‌ستدڕێژی فیشه‌ك و كوشتنی، له دادگای سلێمانی سزای تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و هیچ لێبوردنێكیش نایگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی ئهیلوول، دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی دادگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ساڵی ڕابردوو گه‌نجێكی دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌ك دایك و باوك و دوو برای خۆی ده‌كوژێت، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس گیرا، دوای ساڵێك له دۆسیه‌كه ئه‌مڕۆ تاوانبار سزای خۆی وه‌رگرت.
زیاتر گوتى، ئه‌مڕۆ له كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه، كوڕه ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه سێ جار سزای تاهه‌تایی به سه‌ردا سه‌پێنرا و دادوه‌ری دادگایه‌كه 60 ساڵی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
روونی كرده‌وه كه به‌پێی سزاكه، ئه‌و كوڕه هیچ جۆره لێبوردنێك نایگرێته‌وه و ده‌بێت له گرتووخانه بێت.
مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له هه‌ڵه‌بجه، له به‌یانییه‌كی زوودا و له خه‌و به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف دایك و دوو برای خۆی كوشت و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكی، ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌كوژێت و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی له ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ته‌رمه‌كانیان ده‌شارێته‌وه و دواتر ئاشكرا ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی