سەیركردنی یاری تۆپی پێ سوودی بۆ تەندروستی هەیە

:: PM:05:54:11/09/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە سەیركردنی یاری تۆپی پێ یان بردنەوەی ئەو تیمەی هانی دەدەیت، كاریگەری ئەرێنی بۆ سەر تەندروستی هەیە، چونكە ئەوانەی سەیری یارییەكانی تۆپی دەكەن گوشارێكی جەستەییان لەسەر دروست دەبێت بەرانبەرە بە 90 خولەك چوونە گەشت و پیاسە، جیا لە هاندانی میزاجی ئەوان بۆ ماوەی 24 سەعات دوای یارییەكە. 

وەك "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی باسی كرد، خاتوو ئەندریا ئۆتلی پزیشك و سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت، هاندانی تیمێك وەك ئەوە وایە كە راهێنانێكی ناوەند بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بكەیت، جیا لە پاڵپشتی دەروونی و حەسانەوە بەپێی ئەنجامی یارییكەوە، توێژینەوەكە چاودێری 25 هاندەری یانەی "لیدز یونایتد"ی كرد تەمەنیان لە نێوان 20-62 ساڵ بوو لە ماوەی سێ یاریدا. 

توێژەران چاودێری لێدانی دڵی بەشدارانیان پێش یارییكە و لە كۆتایی گێمی یەكەم و دوای كۆتاهاتنی یارییەكە كرد و تێبینی ئەوەیان كرد كە تێكڕای ناوەڕاستی لێدانی دڵیان بە رێژەی 17% بەرز بووەتەوە و بەوەش ئەو بیركردنەوەی پێشوویان رەت كردەوە بەوەی سەیركردنی یارییەكان وا دەكات سەیركەر كۆنترۆڵی نەمێنێت.

توێژینەوەكە تێبینی كاریگەری خەڵكەكەی بە ئەنجامی یارییەكان كرد كاتێك بەشداران پێش و دوای یارییەكان فۆڕمێكیان پڕ دەكردەوە لەبارەی میزاجی ئەوان و بەوەش كاریگەری بردنەوە و دۆڕاندنی تیمەكانیانیان بەسەر دەردەكەوت.
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل