هۆڵەندا.. گازی پێكەنین نیگەرانی دروست دەكات

:: PM:06:31:11/09/2019 ‌

دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا تاوتوێی قەدەغەی فرۆشتنی گازی ئۆكسیدی نایترۆز ناسراو بە "گازی پێكەنین"، دەكەن لە دوای زیادبوونی كێشەی تەندروستی پێوەست بە هەڵمژینی و بەكارهێنانی لەلایەن كەسێكی زۆر لەو وڵاتە وەك مادەیەكی هۆشبەر لە ئاهەنگەكاندا.

گازی پێكەنین كە لە رێگەی میزەڵان یان قووتووی كرێمی تێكەڵكراو دێتە هەڵمژین، لەو وڵاتە رێگەیەكی یاسایی و كەمتێچووە بۆ بەدەستهێنانی هەستێكی كاتی خۆشی، چونكە دوای هەڵمژینی بەكارهێنەر هەست بە خۆشی دەكات بۆ ماوەی تا یەك خولەك، هەروەها هەست بە مێروولەكردنی تەواوی لەشی دەكات، جیا لەوەی ناتوانێت كۆنترۆڵی پێكەنینی خۆی بكات. 

بە پێی ماڵپەڕی "دوێچە فیلە"ی ئەڵمانی لە هۆڵەندا بازرگانی گازی پێكەنین گەشەی سەندووە، سەرەڕای زیادبوونی نیگەرانی شارەزایان بەهۆی ئالوودەبوون پێوەی، وەك لە راپۆرتێك لەبارەی ئالوودەبوون بە گازەكەوە هاتووە.

كەسێك لە پێنج كەسی تەمەن لە نێوان 20-24 ساڵ لە هۆڵەندا ئەو گازیان تاقی كردووەتەوە كە هۆڵەندییەكان رۆژانە بەكار دێنن ئەوەش لە پاشماوەی ئەو قوتوو و میزەڵانانەوە دیارە كە لە گەراج و شوێنە گشتییەكان جێماون، شارەزایان دەڵێن حاڵەتەكانی شەهراویبوون بەهۆی گازەكەوە لە زیادبوونە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆكاری سەرسوڕان و هێڵنج و پەككەوتن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل