"لێكۆڵینەوە لەبارەی بۆردمانی حەشدی شەعبی ئەنجامی نابێت"

:: PM:07:39:11/09/2019 ‌

حەسەن عەلەوی سیاسەتوانی دێرینی عێراق بەدووری زانی حكوومەتی عێراق هیچ ئەنجامێك بۆ لێكۆڵینەوە لە بۆردمانەكانی بارەگا و سەربازگەكانی حەشدی شەعبی رابگەیەنێت و دووپاتی كردەوە كە حكوومەت ناچار كراوە لیژنەی لێكۆڵینەوە پێك بێنێتت.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوو زنجیرەیەك تەقینەوە چەند بارەگایەكی حەشدی شەعبیان لە چەند ناوچەیەكی عێراق كردە ئامانج و چەند گرووپێكی حەشدی شەعبی رایان گەیاند كە ئەوان لەناو بێ دەنگی و رەزامەندی ئەمەریكا، لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج، كەچی هەندێك راپۆرت باسی ئەوەیان كرد كە ئەو تەقینەوانە سیناریۆیەكی ناوخۆیی حەشدە بۆ گوشارخستنە سەر عەبدولمەهدی.

عەلەوی ئەمڕۆ چوارشەم روونی كردەوە، دواكەوتنی راگەیاندنی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە پرسی بۆردمانی بارەگاكانی حەشدی شەعبی بەمەبەستی دەستی دەستیكردنە بەو دۆسیەوە و لەبیربردنەوەیەتی، ئاماژەی كرد كە هیچ ئەنجامێك بۆ ئەو دۆسیە نییە بۆ ئەوەی حكوومەتی رایان بگەیەنێت.

دووپاتی كردەوە كە حكوومەت شەرمەزارە لەوەی رای بگەیەنێت كە هیچ بڕیارێكی لەو بارەوە نییە یان سكاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكەش بكات و داننان بەوەی بڕیاردان لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوە، بۆیە ئەو دواكەوتنە بەمەبەستەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ بەفێڕۆدانی كات و لەبیربردنەوەی پرسەكەیە.

حەسەن عەلەوی پێشتر لەوبارەوە بە "وشە"ی راگەیاندبوو، لەگەڵ گومانەكاندام  لەبارەی راستی بۆردمانەكانی دوایی بۆ سەر بارەگەكانی حەشدی شەعبییەوە، چونكە حكوومەتی عێراق بەڵگەی ئاشكرا نەكرد، واتە شوێنەكانی پێشان نەدا بۆ ئەوەی شارەزایان بڕیار بدەن كە ئەو بۆمبانەی بۆردمانیان كردووە ئیسرائیلین یان ئەمەریكین یان ناوخۆیین، بۆیە تا ئێستە ئەو شتە  نییە و ئەو قسە گومانی لەسەر و منیش لەگەڵ گومانەكاندام.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌