فرۆكەیەكی بێ‌ فرۆكەوان خرایە خوارەوە

وێنه‌ى فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌
:: PM:09:19:11/09/2019 ‌
فەرماندەیەكی ناسراوی میلشیاكانی حەشدی شەعبی ئاشكرای كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم لە سنووری پارێزگای دیالە فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان خراوەتە خوارەوە.

ئەبو مونتەزر فەرماندەی دیاری هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە كوردستانییەكانی دیالە بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی لیوای 26ی حەشدی شەعبی پاش بە ئاگابوونیان لە سووڕانەوەی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان لە ئاسمانی پارێزگای دیالە بەتایبەت لە ئاسمانی شارۆكەی باقوبەی ناوەندی پارێزگاكە تەقەی لێدەكەن و دەیخەنە خوارەوە.

زیاتر گوتی، زانیاری وردمان هەیە ئەو فرۆكە شوێنی هێزەكانی حەشد و سوپای دیاری كردوە و بەكاری سیخوری هاتووەتە ناوچەكە.

ئەوفەرماندەی حەشدی شەعبی روونی كردەوە، بەپێی پلانی سەربازی زانیاری زیاتر لەسەر سەرچاوەی فرۆكەكە ئاشكرا ناكرێ‌، بەڵام هەر ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین هێزەكانمان فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانیان لە ئاسمانی پارێزگای سەلاحەدین بەدی كرد دواتر هێزەكانی لیوای 35ی حەشدی شەعبی تەقەیەكی زۆریان لێكرد

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم