به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێ، دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت و ده‌شڵێ، سلێمانی پێویستی به 108 ملیۆن لیتر نه‌وت هه‌یه بۆ دابه‌شكردن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی ئه‌یلوول، دلێر زه‌ینه‌دین جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا نه‌وتی سپی پێش وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه.
زیاتر گوتی، كۆگاكانی نه‌وت له نزیك عه‌ربه‌ت ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌وت هات ده‌ست به پڕكردنی كۆگاكان بكه‌ین و بڕێك خه‌زن ده‌كه‌ین و هه‌ڵده‌گرین دوای پڕكردنی كۆگاكان ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌كه‌ین و سه‌ره‌تایش له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین.
روونیشی كرده‌وه، بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی به هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه پێویستمان به 108 ملیۆن لیتر نه‌وت ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌رمیل به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌و نه‌وته‌ی كه دابه‌ش ده‌كرێت له ڕێگه‌ی كارته ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت كه له رابردوو دراوه به هاووڵاتییان و بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی شار 51 هه‌زار دینار له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێت، بۆ ناو شار یه‌ك به‌رمیل 50 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت.
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی راگرتبوو، به‌ڵام حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی بڕیاری دابه‌شكردنی نه‌وتیدا به‌سه‌ر هاووڵاتییان پێش وه‌رزی باران بارین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی