شەهرام سەردار نوێترین کلیپی بە ناوی "هەست" له یوتیووبى تایبه‌ت به‌خۆى بڵاو کردەوە، 5,589 بینه‌رى هه‌بووه تا ئێسته.
گۆرانیبێژى لاو "شەهرام سەردار" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی هەست بڵاو کردەوە، تێکست و ئاوازەکەی لەلایەن "مازیار فایەق" بۆ دانراوە، لەلایەن "ئارام سەردار" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە.
شەهرام دەربارەی کلیپی هەست له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسببووك دەڵێت، "هەست کارێکە کە بەدڵ کارم بۆ کردووە، زۆرم خۆشدەوێت، هیوادارم بە دڵی هەوادارەکانم بێت".
شەهرام سەردار لەدایکبووی شاری سلێمانییە، لە منداڵییەوە میوزیکژەن بووە و بایەخی پێداوە، بەڵام لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری هونەری کردووە و بووەتە گۆرانیبێژ.