قه‌رزركردن دیارده‌یه‌كه كه ده‌وڵه‌تان و حكوومه‌ت و ڕێكخراو و كۆمپانیاكان و كه‌سه‌كانیش له ژیانیان هانای بۆ ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی سیوله و پاره‌ی ئاماده‌یه له‌به‌رده‌ست، ڕه‌نگه كار و پرۆژه‌ی زۆریش بوونی هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك بۆ حاڵه‌تێكی پێویست پاره‌ی كاشمان له‌به‌رده‌ست نه‌بێت، ئه‌وا ڕوو له قه‌رزكردن ده‌كه‌ین، له زانستی ئابووری ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه، به‌ڵام چۆن سوود له قه‌رز ده‌بینێت، بۆ زیاتركردنی سامانی خۆت، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه زۆرێك له خه‌ڵكی به دوای وێڵن و نازانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
قه‌رزكردن ته‌نیا پێوه‌ست نییه به كه‌س و كۆمپانیا و حكوومه‌تێك كه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت بێت، به‌ڵكوو زۆرجار كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ند و زه‌به‌لاحه‌كانیش بۆ قازانجی زیاتر و پرۆژه‌ی گه‌وره‌تر پاره قه‌رز ده‌كه‌ن، تا داهاتی زیاتر كۆ بكه‌نه‌وه و سامانه‌كه‌یان زۆر زیاتر بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر قه‌رز بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ئابووری و به شێوه زانستییه‌كه‌ی سوودی لێ وه‌ربگیرێ، ئه‌وا ده‌توانین پێناسه‌ی به‌وه بكرێ، كه به‌كارهێنانی پاره‌ی زیاتره بۆ بردنه‌وه و قازانجی زۆرتر، جا ڕه‌نگه ئه‌و قازانج و بردنه‌وه‌یه هه‌ر له ڕووی مادییه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكوو بۆ بواری فێربوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانست و زانین و بڕوانامه‌ی به‌رزتر بێ، یان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و پێویستییه‌كانی تری ژیان بێ، كه سه‌ره‌نجام ئه‌و پێویستیانه وا ده‌كه‌ن خه‌رجییه‌كانت كه‌متر ببێته‌وه و داهات زۆرتر بكه‌یت و له داهاتوو سامانت زیاتر بێت.
خه‌ڵك و حكوومه‌ت و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر دوو جۆر دابه‌شبوون، به‌شێكیان هه‌میشه هانا بۆ قه‌رز ده‌به‌ن، به‌شێكیشیان به توندی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی جۆری دووه‌م له ترسه‌وه سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رناگرن، بۆ باشتركردنی ژیان و زیاتركردنی سامان و موڵكی خۆیان، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، هه‌میشه له دۆخێكی وه‌ستاو بمێننه‌وه، چونكه جۆری یه‌كه‌م سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌رز بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ن، هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه شكست بێنێ چی ده‌كه‌ن و چۆن ئه‌و هه‌موو قه‌رزه بده‌نه‌وه، ئه‌وانه كه‌سانێكن هه‌میشه نه‌رێنی له شته‌كان ده‌ڕوانن، بۆیه ناتوانن سه‌ركێشی له ژیان بكه‌ن.
له دیوێكی تره‌وه‌یش بێگومان ئه‌و پرسیاره ڕاسته، ئه‌گه‌ر هاتوو مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌و پاره‌یه نه‌كه‌ین كه قه‌رزمان كردووه، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور و له ڕاده‌به‌ده‌ر قه‌رز بكه‌ین، گومانی تێدا نییه، زیان ده‌كه‌ین و قه‌رزه‌كه‌یش له‌سه‌رمان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یشمان بووه له ده‌ستی ده‌ده‌ین، ئه‌مه له حاڵه‌تێك ده‌بێ، كه نه‌زانی بۆچی قه‌رز ده‌كه‌ین و چۆنیش قازانج له ڕێی قه‌رزه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه زانستی ئابووری هه‌میشه دووپاتی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، كه نابێ قه‌رز بگاته ئاستێك كه نیوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی پێ بنیات بنێ، یان پێویستییه‌كی به‌هاداری پێ بكڕیت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دووكانێك به 10 هه‌زار دۆلار بكڕیت، نابێ پێنج هه‌زار به سه‌ره‌وه قه‌رز بكه‌یت، به‌ڵكوو پێویسته بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك 35% تا 40% په‌نا بۆ قه‌رز ببه‌یت، ئه‌گه‌ر له‌و ڕێژه‌یه زیاتر بوو، ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌وه و به زیان به‌سه‌رت ده‌شكێته‌وه.
جیا له‌وه‌یش پێویسته له‌و پرۆژه‌یه و ئه‌و هۆكاره‌ی قه‌رزی له پێناو ده‌كه‌ین، زۆر وردبینه‌وه و پلانی گونجاومان بۆی هه‌بێت، بۆ نموونه كاتێك بۆ پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری قه‌رز بكات، كه كۆمپانیاكه ئه‌ركی بردنی گه‌شتیار بێ، بۆ ناوچه‌یه‌ك به ته‌واوی له ڕووی ته‌ناهییه‌وه نا ئارام بێ، ئه‌وا به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه داده‌نرێت و به‌ر له ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه و قه‌رزكردن و ده‌ستكردن به‌كار، زیانه گه‌وره‌كه‌ی ڕوونه.
شاره‌زایانی ئابووری هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هیچ كات نابێ
قه‌رز بۆ بواری به‌كارخستن و مشه‌خۆری بكرێ، بۆ نموونه حكوومه‌ت پاره بۆ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی و دروستكردنی كارگه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی دروستكردنی ئۆتۆمبێل بكات، كارێكی ئاسایییه، به‌ڵام قه‌رز بۆ به‌خشین و دیاری و بودجه‌ی به‌كارخستن بكات، كه دواجار هیچی نایه‌ته‌وه جێ، ئه‌وا سه‌ركێشی و هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، كه‌واته قه‌رز بۆ بوارێك بكه، كه پاره بهێنێته‌وه، یان به ئامراز و هۆكارێكی بده، كه خه‌رجیت كه‌م بكاته‌وه، نه‌ك بۆ بوارێك كه هیچ خه‌رجیت كه‌م نه‌كاته‌وه و هیچیش قازانجی لێ نه‌كه‌وێته‌وه.