كچ و كوڕێك له باكوری لبنان له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، كه‌سوكاری هه‌ردوولا ده‌بێته شه‌ڕیان، هۆڵی ئاههنگێڕانهكهیان ده‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی بۆكسێن و لێدان له‌یه‌كتر و شه‌ڕه كورسی، گرته‌ی ڤیدیۆیی دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه و خه‌ڵكی به‌كارێكی نامۆ باسی لێوه ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی دووشه‌می ڕابردوو، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچ و كوڕێك له ناوچه‌ی عه‌كاری باكوری لبنان و له هۆڵێك ساز كرا و ئاهه‌نگ و ستران ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی كه‌سوكاری بووك و زاوا له‌سه‌ر شوێنی دانیشتن له نێو هۆڵه‌كه ده‌بێته شه‌ڕه بۆكس و كورسی و به ته‌واوی ئاهه‌نگه‌كه تێك ده‌چێت.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی شه‌ڕه بۆكسی كه‌سوكاری بووك و زاوا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكیكی زۆر سه‌رنجیان له‌سه‌ر نووسیوه و شه‌یریان كردووه، كه‌سانی نزیك له ڕووداوه‌كه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌و ئاهه‌نگ برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
له ناوچه جیا جیاكانی
لبنان حاڵه‌تی له‌وشێوه‌یه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه و دواجاریش له ئه‌نجامی شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌ی بووك و زاوا له ناوچه‌ی به‌عله‌به‌ك سێ كه‌س به گولـله گیانیان له ده‌ست دا و له ئاهه‌نگ و خۆشی بۆ شه‌ڕه ته‌قه و خوێن و ماته‌م گۆڕا.