زۆر هۆكار هه‌یه بۆ ڕه‌قبوونی جه‌سته، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین هۆكار هه‌وكردنی جومگه‌كانه، ئه‌و حاڵه‌ته زیاتر له به‌یانیان ڕوو ده‌دا كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستی، به تایبه‌تی شان و مل و پشت ڕه‌قبوون و ئازاریان هه‌یه، هۆكاری ههوكردنهكهیش بۆ سه‌رمابوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م گرفته به دوور بیت، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه.
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانى گه‌رمى، یه‌كێك له‌و رێیه باشانه‌ى كه ئازار و
ره‌قبوونى له‌ش له به‌یانیاندا كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانى گه‌رمییه، چونكه ئه‌م گه‌رمییه ده‌بێته هۆى شلبوونه‌وه‌ى شانه‌كانى له‌ش و تووندى ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه ،بۆیه پێویسته له‌كاتى ئازاردا ته‌نی گه‌رم بخه‌یته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی ئازاریان هه‌یه و ڕه‌قبوون.
دووه‌م: خۆشۆردن به‌ئاوى گه‌رم، ئه‌گه‌ر بته‌وێ له ئازار و رهقبووى جومگه‌كانى له‌شت رزگارت بێت، باشتره به ئاوى گه‌رم خۆت بشۆیت. ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك ماسوولكه‌كان گه‌رم ببن، ئه‌وا نیشانه باوه‌كانى هه‌وكردنى جومگه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌به‌یانیاندا.
سێیه‌م: شێلان به زه‌یته سروشتییه‌كان، كاتێك تووشى هه‌وكردنى جومگه‌كان ده‌بیت، زۆر زه‌یت و پێكهاته‌ى سروشتى هه‌یه كه هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جومگه‌كانى له‌ش هه‌یه، باشترین ئه‌و زهیتانهى كه ئازار و هه‌وكردنى به‌یانیان كه‌م ده‌كاته‌وه زه‌یتى ره‌یحانه و بخووره.
چواره‌م: ئه‌و خۆراكانه به‌كاربهێنه كه دژهههوكردنى تێدایه، زۆركات له‌سه‌ره‌تای رۆژدا به‌و خۆراكانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه بڕێكى باش دژهههوكردنى تێدایه وه‌كو تۆوه‌كان و شۆفان و ماست كه پڕه له ینفلاماتیۆن و چه‌ورى به‌سوود به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له ئاڤۆگادۆدا هه‌یه ماسییه‌كان وه‌كو ماسى سه‌له‌مون و سه‌ردین كه هه‌وكردنى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
پێنجه‌م: پیاسه‌كردن و گه‌ڕان، باشتره به‌یانیان به‌پێ رێ بكه‌یت شاره‌زایانى ته‌ندروستى ده‌ستكه‌وتنى ماوه‌یه‌كی ئاسایى به‌پێ رۆشتن به باشترین بیرۆكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كانی له‌ش ناو ده‌بن، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی شێوازی ژیانیان ناته‌ندروسته و هه‌میشه داده‌نیشین، ئه‌م خاڵه له‌به‌رچاو بگرن و پێڕه‌وی بكه‌ن.