ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باشی ڕیشاڵیان تێدایه زۆر باشن و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته به ڕێژه‌یه‌كى زیاتر له ژه‌مه خۆراكییه‌كان بوونیان هه‌بێت، خواردنی خۆراكه ڕیشاڵییه‌كان هۆكارن بۆ له‌ناوبردنی
قه‌بزی، به‌ڵام كامانه‌ن ئه‌و خۆراكانه‌ی قه‌بزی دروست ده‌كه‌ن، له خواره‌وه گرنگترینیان ده‌خه‌ینه ڕوو و پێویسته لێیان دوور بكه‌وینه‌وه.
یه‌كه‌م: مۆزى پێنه‌گه‌شتوو، مۆز یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى كه زۆر ده‌خورێت و به‌چاره‌سه‌رى قه‌بزى داده‌نرێت و له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رى سكچوون ده‌كات. به‌ڵام خواردنى مۆزى پێنه‌گه‌شتوو هۆكارێكه بۆ دروستبوونى قه‌بزى. چونكه بڕێكى زۆر نیشاسته‌ى به‌ر‌گرى تێدایه كه یه‌كجار زه‌حمه‌ته بۆ گه‌ده هه‌رسی بكات، تا ڕاده‌یه‌كى زۆر رۆیشتنى خۆراك له گه‌ده و ریخۆڵه‌كان هێواش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى قه‌بزى.
دووه‌م: شیر، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، شیر و به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی هۆكارێكن بۆ دروستبوونى قه‌بزى.له‌هه‌مان كاتدا پێوه‌ندییان هه‌یه بۆ هه‌ستیارى له‌شه‌وه و بڕێكى زۆر پرۆتینیان تێدایه، جیا له‌وه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی شیر كه لاكتۆزیان تێدایه ده‌بنه هۆی سكچوون.
سێیه‌م: دانه‌وێڵه‌ى ده‌ستكاریكراو، دانه‌وێڵه بڕێكى باش ڕیشاڵى خۆراكى تێدایه كه باشن بۆ سیسته‌مى هه‌رس، به‌ڵام دانه‌وێڵه ده‌ستكاریكراوه‌كان به‌تاڵن له ڕیشاڵ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ قه‌بزى.
چواره‌م: خواردنى خێرا، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به قه‌بزى. چونكه بڕێكى زۆر پێكهاته‌ی و شه‌كر و خوێ له دروستكردنیان به‌كارده‌هێنرێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س تووشى سكچوون ده‌بن نه‌ك قه‌بزى دوایى خواردنى خێرا.
پێنجه‌م: قاوه و كحول، ئه‌گه‌ر هۆگرى خواردنه‌وه‌ى قاوه و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیت، ئه‌وا بێگومان تووشى قه‌بزى ده‌بیت. چونكه قاوه و كحوول تایبه‌تمه‌ندى میزكردنیان تێدایه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى له‌ش. وه‌كو ده‌زانین شێ‌دار هێشتنه‌وه‌ى له‌ش، هۆكارێكه بۆ رێگریى كردن له قه‌بزى . بۆیه باشتره بڕێكى كه‌متر ئه‌و خواردنه‌وانه بخورێته‌وه كه ده‌بنه هۆى میزكردن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش به شێدارى بمێنێته‌وه و پێویسته رۆژانه نزیكه‌ى دوو لیتر ئاو بخۆنه‌وه.