خواردنه خێراكان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان گرفتى ته‌ندروستى به دوایى خۆیان دا ده‌هێنێن، یه‌كێك له‌وانه زیادبوونى كێشه به‌تایبه‌تى ناوچه‌وى كه‌مه‌ر. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ى كه خواردنى خێرا زۆر بخۆیت، ئه‌وه پێویسته زیانه‌كانى بزانیت و چ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستى له‌ش دروست ده‌كات، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: تووشی نه‌خۆشى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێنت ده‌كات، خواردنه خێراكان مه‌ترسى له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆى مردن و زیان به ته‌ندروستى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه بڕێكى زۆر سۆدیۆمى تێدایه كه كار له په‌ستانى خوێن ده‌كات و به‌رزى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن. هه‌روه‌ها كۆڵیسترۆڵى خراپ زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش دیوارى خوێنبه‌ره‌كان تووشى گیران ده‌بن و ڕۆیشتنى خوێن زه‌حمه‌ت ده‌بێت.ئه‌گه‌ر گرفت له خوێنبه‌ره‌كاندا هه‌بێت ئه‌وا له‌ش ئاسانتر تووشى نه‌خۆشى دڵ و جه‌ڵته ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م، كاتێك خواردنى خێرا ده‌خۆیت بڕێكى زیاتر شه‌كرى پوخت و كاربۆهیدرات به‌له‌شت ده‌گات، ئه‌مه‌ش زیان به له‌ش ده‌گه‌نێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م. كاتێك شه‌كرى خوێن گلوكۆزى به‌رز بوو، ئه‌وا مه‌ترسى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: زیان به ئه‌ندامى زاوزێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت دووگیان بیت، ئه‌وه پێویسته له خواردنى خێراكان خۆت به دوور بگریت. چونكه ناته‌ندروستن و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا كار له ئه‌ندامه‌كانى زاوزێ ده‌كات. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، خواردنى خێرا بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى كیمیایى تێدایه كه كار له هۆرمۆنه‌كانى له‌ش ده‌كات. بۆیه پێویسته پێش دووگیانبوون و له قۆناغه‌كانى دووگیانی‌دا له خواردنى خێرا خۆت به‌دوور بگیرت، چونكه خواردنى خێرا مه‌ترسى كه‌موكورى له‌دایك بوون زیاد ده‌كات.
چواره‌م: خه‌مۆكى، خواردنى خێرا ته‌نیا كار له لایه‌نى جه‌سته ناكات، به‌ڵكو زیانێكى زۆر به ده‌روونى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و كار له مێشك ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رده‌وام خواردنى خێرا ده‌خۆن، به ڕێژه‌ى %51 زیاتر تووشى خه‌مۆكى ده‌بنه‌وه له‌چاو كه‌سانى ئاسایى و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌متر خواردنى خێرا به‌كارده‌هێنن.خه‌مۆكى یه‌كێكه له پێشهاته ته‌ندروستییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا كار له له‌ش ده‌كات و به‌كارهێنانى خواردنى خێرا گرفته ته‌ندروستییه‌كان خراپتر ده‌كات، بۆیه باشتره خۆت له خواردنى خێرا بپارێزیت.