سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای دوورخستنه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له پۆسته‌كه‌ی، هێرشی كرده سه‌ر و به كه‌سێكی توند و شه‌ڕخواز ناوی برد و دووپاتیشی كرده‌وه، كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌وه شه‌ڕی عێراق ئه‌نجام درا.
دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، كه جۆن بۆڵتن كه‌سێكی شه‌ڕخواز و توند و ڕه‌قه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به ئه‌مه‌ریكا كرد و پشتیوانی سه‌ره‌كی هێرشكردنه سه‌ر عێراق بوو، توانی بڕوا به جۆرج ده‌بلیو بووشی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا بهێنێت.
له به‌شێكی تردا سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، له‌سه‌ر ته‌واوی دۆسیه‌كان بۆڵتن و ئه‌ندامانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ناكۆك و جیاواز بوون، به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی لیبیا و كۆریای باكور و ئێران.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئێران كه‌شی پێوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و دۆخێكی دوور له گرژی ببات و ده‌ست به دانوستاندن له‌گه‌ڵ تاران بكات، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه كه تاران دێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ یان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ دووپاتی له‌و ویسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تره‌مپ بۆ بۆڵتن شاره‌زایان و چاودێرانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه تره‌مپ له ڕووی ده‌روونی و بیركردنه‌وه كێشه‌ی هه‌یه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی جۆن بۆڵتنیش بكاته ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و شتانه‌ی ئێسته ده‌یڵێ به ڕوونی ده‌یزانی و ئه‌و خواستانه‌ی بۆڵتنیش له هیچ كه‌سێك شاراوه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه‌ی تره‌مپ دوای دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به كارێكی نه‌شیاو و ناڕه‌وا لێك ده‌ده‌نه‌وه.