سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وانی گشتی كه‌نه‌دا جولی باییت كۆبووه‌وه، ده‌سبه‌جێ ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه‌ی ناو په‌رله‌مان بێت و جارێكی تر ده‌نگی خه‌ڵك ببێته بنه‌ما و پێگه‌ی حزبه‌كان.
جولی باییت نوێنه‌ری شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌مه له
كه‌نه‌دا و به سه‌رۆكی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌نه‌دا داده‌نرێ، چونكه كه‌نه‌دا تا ئێسته‌یش به‌شێكه له موڵكی شاژنی به‌ریتانیا و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌ی جه‌ستن ترۆدۆ ده‌یه‌وێ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بدهستبهێنێتهوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌یه‌وێ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 21 شترینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دیاریی بكات و جارێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا.
ئامانجی دیداره‌كه‌ی ترۆدۆ و جولی بایتی نوێنه‌ری شاژنی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه بووه، كه سه‌رۆك وه‌زیران داوای ڕه‌زامه‌ندی لێ بكات، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیش دا گوتی، له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای گشتیی وڵات كۆبوومه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌م بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان داوه.