سه‌ردانه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ تاران و دانیشتن له ته‌ك عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان و كه‌سانی دژ به ئێرانیش له‌ناو ڕه‌وتی سه‌در به توندی ڕه‌خنه له‌و سه‌ردانه ده‌گرن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ی له ژێر پێی خامنه‌یی دابنیشێ، نابێته تاجی سه‌ر سه‌ری عێراقییه‌كان.
غه‌یس ئه‌لته‌میمی یه‌كێك له چالاك و كه‌سانی نێو ڕه‌وتی سه‌در كه به ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی ئێران ناو ده‌برێ، دووپاتی كرده‌وه : كه ئه‌وه‌ی له ژێر پێیه‌كانی ڕێبه‌ر داده‌نیشێ، ناتوانێ ببێته تاجی سه‌ر سه‌ری عێراقییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه و ڕووخسارت ده‌رده‌كه‌وێ كه نامورتاحیت، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌ت به‌ها و توانا و پێگه‌ی خۆت له دڵی عێراقییه‌كان كه‌م كرده‌وه.
ئه‌و چالاكه له وه‌ڵامی تویتێكی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیش نووسیویه‌تی، عێراق به گه‌وره‌یی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ی جه‌نابی جه‌نه‌ڕال ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌و دانیشتنه له ژێر پێی خامنه‌یی دابنیشین، ئه‌وا هه‌ر ناتوانن عێراق په‌راوێز بخه‌ن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
د.ئیحسان شمه‌ری سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌وباره‌وه گوتی، ده‌ركه‌وتنی سه‌در به‌مشێوه‌یه كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ هه‌وادارانی و هه‌مووانیشی شۆك كردووه، چونكه ئه‌و به توندی وتاری دژی ئێران ده‌دا و ده‌یه‌ویست ده‌ستی ئێران له عێراق ببڕێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌یشی به مانای ئه‌وه دێ، كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووی كۆتایی هاتووه، كه ده‌یه‌ویست هاوسه‌نگی له نێوان ئێران و كه‌نداو و وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕابگرێ و به یه‌ك هه‌نگاو له هه‌موویانه‌وه دوور بێت، به‌ڵكوو خۆی بۆ پشتیوانیكردنی تاران یه‌كلایی كرده‌وه.