سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی
كوردستان ئاشکرای دەکات، بڕیاره ده‌وامی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه وه‌كو یه‌ك لێبكرێت
و مووچه‌ی سەرجەمیان یەکسان بکرێتەوە، چونكه جیاوازی هه‌یه له شێوازی ده‌وام و
مووچه وه‌رده‌گرتن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئەیلوول، رێڤینگ هروری سه‌رۆكی
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان بە "وشه"ی راگەیاند، بڕیار
دراوه هه‌ماهه‌نگییه‌كی پتەو له نێوان لیژنه‌ی ئێمه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین خزمه‌تێكی باشی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین و ئێمه‌ش
یاداشتێكی چه‌ند خاڵیمان له‌باره‌ی خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه داوه‌ته وه‌زاره‌ت و ئه‌وانیش
بڕیاریان داوه كار له سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بڕیاره هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه
یه‌كبخرێت له‌وانه یه‌كه‌ی 70 و 80 وده‌وامی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك یه‌ك لێ
بكرێت، چونكه ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ر به‌شێكیان به شێوه‌یه‌ك ده‌وام ده‌كه‌ن
و جیاوازی زۆر هه‌یه له ده‌وام كردنیان،
بۆیه پێویسته هه‌مووان یه‌ك جۆر ده‌وام بكه‌ن.
"جگه له‌وه‌ش جیاوازی
زۆر له مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و به‌شێكی مووچه‌ی زۆره و به‌شێكی مووچه‌ی
كه‌مه، بۆیه رێكخستنێكی ته‌واو ده‌كرێت له ده‌وام و مووچه‌ی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه"
رێڤینگ هروری وای گوت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی
كوردستان دووپاتی دەکاتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه پێكهاتووه و كار بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم