هه‌نجیر یه‌كێكه له به‌رهه‌مهکانی هاوینەی كوردستان و لە پارێزگای
دهۆك، شاره‌دێی دینارته به دیاركراوی و ده‌ڤه‌ری زێبار یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی
كوردستان زورترین هه‌نجیری هه‌یه و بازاڕی گه‌رمه، بێجگه له هه‌نجیری چێنراو،
هاوكات هه‌نجیری خۆڕسکیشی هه‌یه و له لێواری رووبار و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ڕوێت.
برقی شێخ محێدین، جووتیارێكی كۆمه‌ڵگای گربیشی سه‌ر به شاره‌دیێ دینارته‌یه‌و بۆ "وشه" باس لەوە دەکات،
ئه‌وان ساڵانه له وه‌رزی هاوین هه‌نجیرێكی زۆر ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ئاكرێ و
كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌مساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو هه‌نجیر
وه‌ك پێویست باش نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ش پێوه‌ندی به گوڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا
هه‌یه، به‌تایبه‌تی دواكه‌وتنی باران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به رێژه‌یه‌كی باش
هه‌نجیر به‌رهه‌م هاتووه و رۆژانه ره‌وانه‌ی بازاڕی ده‌كه‌ین بۆ فرۆشتن.
"ئێسته كیلۆی هه‌نجیر به گشتی له نێوان دوو هه‌زار و 500 دینار
بۆ سێ هه‌زار دینارە، بازاڕی گه‌رمه و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌رە، به‌شێكی زۆری
هه‌نجیری دینارته و زێبار ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كرێت، به‌شێكی
تریش جووتیاران بۆ وشككردن و مره‌با وا به‌كار دەهێنن" برقی وای گۆت.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و جووتیاره، هه‌نجیر بۆته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی
داهات و بەشێکی زۆری جووتیاران له رێگه‌ی فرۆشتنی هه‌نجیر بونه‌ته خاوه‌ن كاری
تایبه‌ت به‌خۆیان و دەڵێ، تا ئێسته وه‌ك پێویست خزمه‌ت به جووتیار و ره‌زڤانان
نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی له ره‌خساندنی بازاڕێك بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان، هه‌روه‌ها
له پێدانی نه‌مام و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جوری ئاودێری ره‌ز و بێستان و پێدانی ده‌رمان
بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌كان له نه‌خۆشی.
عه‌بدوڵا سدیق، یه‌كێكی تر له جووتیارانی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌و باس
لەوە دەکات، ده‌ڤه‌ری دینارته و زێبار هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه تا ئێسته خاوه‌نی
هه‌نجیری به‌تام و كوالێتی باش بووە و بۆ "وشه" دووپاتی دەکاتەوە، بێجگه
له‌و هه‌نجیرانه‌ی له‌نێو ره‌ز و بیستانه‌كان ده‌چێنرێن، هاوكات چه‌ندان جۆری تری
هه‌نجیری خۆڕسک له ناوچه شاخاوییه‌كان و لێوار رووباره‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وهی بچوك و كه‌مێك وشكن، زیاتر بۆ وشككردنه‌وه
به‌كار دەهێنرێن.
شاره‌دێی دینارته پێكهاتووه له 88 گوندی ئاوه‌دان و 12 گوندی چۆڵکراو،
له هه‌موو گونده‌كان هەنجیر بەرهەم دێت و دەیان جۆری تری میوەیان لێ بەرهەم دێت.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری