لە سلێمانی چەند گرووپێكی ژنان كاری بەدڕەوشتی دەكەن

:: AM:11:55:12/09/2019 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی نووسراوێك دەكات و لایەنی پێوەندیدار ئاگەدار دەكاتەوە لە كارێكی نەشیاو كە ژنان لە سلێمانی ئەنجامی دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێك "وشە" وێنەیەكی دەست كەوتووە، ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای بەدواداچوون دەكات لە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن لەسەر كاری نەشیاو.

ئەندامەكەی ئەنجوومەن ڕوونی كردووەتەوە، چەند گرووپێكی ژنان و كچان لە ئەندەرپاس و ترافیكەكان فولكەكانی ناوەندی پارێزگای سلێمانی لە پاڵ كاری سواڵكردن كاری ناشیاو ئەنجام دەدەن.

باسی لەوەش كردووە، پێویست نووسراو بۆ پۆلیس بكرێت بۆ ئەوەی كاری پێویست بكرێت و ڕێكاری یاسایی ئەنجام بدرێت.

ئەو نووسراوەی ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە "وشە" ئاشكرای كردبوو لە ماوەیەدا چەندان گرووپی جیاواز گیراون كاری لەشفرۆشیان كردووە و چەندان گەنج و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەگەڵیان بەشدار بوون.





وشە - رامیار جەواد