لەسنووری
پێنجوێن، بەتایبەت ناوچەی چەمی شلێر، تەماتەیەكی زۆری لێ بەرهەم دێت کە بە تەماتەی
پێنجوێن ناسراوە و یەكێكە لە تەماتە بەناوبانگەكانی كوردستان و ئێستا وەرزی چنینەوەی
دەستیپێكردووە.
محەمەد
نوری، یەكێك لە جووتیارانی پێنجوێن بە "وشە"ی راگەیاند، لە مانگی پێنجەوە
چاندنی شەتڵی تەماتە دەستی پێ كردووە و تا نزیكەی هاتنی وەرزی پایز پێگەیشتن و چنینەوەی
بەردەوامی دەبێت و جووتیارانیش لە هەوڵی ساغكردنەوەی بەرهەمەكان دەبن.
زیاتر
روونی دەکاتەوە، لەبەرئەوەی ئەمساڵ تەماتەی ناوخۆیی زۆرە، بۆیە وەك پێویست ناتوانین
بیبەینە بازاڕەکان و پارەمان بۆ ناكات.
"بە هەوڵ و هیلاكبوونێكی زۆر تەماتە پێدەگات و ئەگەر تا كۆتا
شەوی پایز نەیچنینەوە، ئەوا بەهۆی سەرماوە تەماتەكەمان لەناو دەچن و شەختە لێیان
دەدات، دەبێت ئەگەر پارەش نەكات بە ناچارییەوە تەماتەكەمان بنێرینە بازاڕەوە"
محەمەد نووری وای گوت.
ئەو
جووتیارە پێنجوێنییە دووپاتی دەکاتەوە، بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی
ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە نەبووە و
تەماتە ئێستا نرخەكەی زۆر نزمە و پارە ناكات.
شارۆكەی
پێنجوێن، نزیكەی 96 كیلۆمەتر لەشاری سلێمانییەوە دوورە و ساڵانە بڕێكی زۆر تەماتەی
لێ بەرهەم دەهێنرێت و لەسەر ئاستی كوردستانیش بەرهەمهێنەری یەكێك لە باشترین جۆرەكانی
تەماتەی كوردییە.
پێنجوێن/
رێبین پێنجوێنی