ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئه‌یلوول، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی سووتانی سێوان قادر و منداڵه‌كانی بڵاو كرده‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ی به ئەنجامدانی ڕووداوه‌كه تۆمه‌تبار كراوه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بۆ ڕاى گشتى، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، كه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی سووتانی سێوان قادر و منداڵه‌كانیه‌تی.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ساته‌كانی پێش ڕووداوه‌كه و هاتوچۆ و جموجوڵی سێوان و منداڵه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوون.
شه‌وی یه‌كشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵى 2018، سێوان قادر و سێ منداڵی لە ڕووداوێكدا لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لە شارۆكه‌ى چەمچەماڵ سووتان، لە ڕووداوەکەدا منداڵەكان دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا و ناوبراویش لەژێر چاودێریی ووردی پزیشكیدا بوو، بەڵام بەرەبەیانی ڕۆژی دووشه‌م 24ی كانوونی یه‌كه‌م، ئەویش گیانی لە دەستدا.
سێوان قادر نوری ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو و منداڵه‌كانیشی ناویان دارین دیار مه‌جید پێنج ساڵ و كارین دیار مه‌جید دوو ساڵ و ده‌روون دیار مه‌جید یه‌ك ساڵ و نیو بووە.